وەزیری كۆچ: دژی بە زۆر ناردنەوەی پەنابەرانی ئێراقین
وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عێراق دژایەتی خۆی بۆ بە زۆر ناردنەوەی كۆچبەرانی عێراقی رادەگەیەنێت و دەڵێت، پێویستە گەڕانەوەیان ئارەزومەندانە بێت.
نەوفل بەها موسەوی، وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عێراق لە دیدارێكدا لەگەڵ ماتایس ڤۆڵترێس باڵیۆزی هۆڵەندا لە بەغدا رایگەیاندووە: پێویستە گەڕانەوەی كۆچبەرانی عێراقی لە هۆڵەندا و وڵاتانی تر ئارەزومەندانەبێت، نەك بەشێوە زۆرە ملێ.
باسی لەوەشكرد، ستراتیژی حكومەتی عێراقی بۆ پرسی كۆچبەران بریتیە لە رێزگرتن لە بنەماكانی مافی مرۆڤ، چارەسەركردنی كێشەكانیان بەشێوەیەكی ریشەیی، ئەوەش لەسەر بنەمای رێزگرتن لە داواكاری خودی كۆچبەران، پاڵپشت بە پێوانە و پێودانگە نێودەوڵەتیەكان.
نەوا
به‌روار:  15/02/2019
500   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   714
کۆی سه‌ردان:   29262128