ئەو پەنابەرانەی بە ڕەش لە سوید دەژین ڕەوشیان خراپە
لە توێژینەوەیەکی نوێی زانکۆی یۆتێبۆریدا ئاشکرا بووە کە کەسانی بێ بەڵگەو ناسنامە لە سویددا ڕەوشی دەروونییان و باری تەندرووستیان خراپە.
لە توێژینەوەکەی زانکۆی یۆتێبۆریدا ١٠٤ کەسی بێ بەڵگەو ناسنامە لە ماوەی دوو ساڵدا کە لە شارە گەورەکانی وەک ستۆکهۆڵم، یۆتێبۆری و مالموێدان بەشدارییان کردووە. %٧١ ئەو کەسانە بە شێوەیەکی مامناوند یان زۆر دووچار نەخۆشی خەمۆکی بوون. %٥٨ تووشی دڵەڕاوکێ و نیگەرانیی لە دوای شۆکی دەروونی یان تراوما بوون.
بەپێی توێژینەوەکە ئەو کەسانە بەردەوام ناچارن بگوێزنەوە یان خۆیان بشارنەوە، هەروەها برسێتی و هەژاریش یەخەی پێگرتوون.
کەسانی بێ بەڵگە و ناسنامە لە سویددا ئەو کەسانەن کە مافی پەنابەرییەکەیان ڕەتکراوەتەوە و بڕیاری دەرکردنیان لە سوید دەرچووە و دەبێت بۆ وڵاتەکانی خۆیان بگەڕێنەوە. هەروەها ئەو کەسانەش دەگرێتەوە کە کاتی ڤیزەکەیان تەواو بووە و نەگەڕاونەتەوە بۆ وڵاتەکەی خۆیان و لە سوید ماونەتەوە. ئەم کەسانە بە پێی یاسا لە سویددا نایاسایین و خۆیان شاردۆتەوە.
گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرە
بهروار: 15/02/2019
996 جار خوێندراوهتهوه
|