هه‌موو قۆڵه‌كانی ڕێپێوانی درێژمه‌ودا گه‌یشتنه ستراسبۆرگ
پاش ئه‌وه‌ی له ڕۆژانی ڕابردوو له شاری باسل، مانهایم و لوكسه‌مبۆرگ ڕێپێوانی درێژمه‌ودا به‌ره‌و شاری ستراسبۆرگی فه‌ڕه‌نسا ده‌ستی پێكرد، ئه‌مڕۆ به‌شداربوانی هه‌موو قۆڵه‌كانی ڕێپێوانه‌كه گه‌یشتنه ستراسبۆرگ.
هه‌موو قۆڵه‌كانی ڕێپێوانی درێژمه‌ودا كه به‌مه‌به‌ستی شه‌رمه‌زاركردنی پیلانگێڕیی نێوده‌وڵه‌تیی ١٥ی شوباتی ١٩٩٩ی دژ به عه‌بدوڵا ئۆجالان له شاره‌كانی باسل، مانهایم و لۆكسمبۆرگ ده‌ستی پێكردبوو، گه‌یشتنه ستراسبۆرگ.
سه‌دان كه‌س له به‌شداربوانی ڕێپێوانه‌كان له مه‌یدانی «Place de Kleber»ی ستراسبۆرگ كۆبوونه‌وه و به درووشمی «ئازادی بۆ ئۆجالان» و «ژن ژیان ئازادی» ده‌وڵه‌تی توركیان شه‌رمه‌زار كرد.
دوای ئه‌وه‌ی هۆزان شه‌مدین سروودی «چه‌رخی شۆڕش»ی چڕی، نوێنه‌رانی گرووپه‌كانی به‌شدار له ڕێپێوانه‌كان گوته‌یان پێشكه‌ش كرد. دواتر به ڕێپێوان به‌ره‌و بینای كۆنسه‌ی ئه‌ورووپا چوون.
فورات نیوز
به‌روار: 15/02/2019
615 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|