كۆتایی به به‌ندكردنی مندالاَنی په‌نابه‌ر له كه‌مپه‌كاندا ده‌هێنرێت
هەژار تەها
مالمۆکورد
ماڵپه‌ری هه‌واڵی بی بی سی بلاَویكردهوه بڕیاره ئه‌و چوار منداڵه‌ی كه له كه‌مپه‌كانی دوورگه‌ی ناورۆ ماون بگوازرێنه‌وه بۆ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا.
گواستنه‌وه‌ی ئه‌و مندالاَنه له‌گه‌ڵ خێزانه‌كانیان له چوارچێوه‌ی ئه‌و ڕێكه‌وتنه‌یه كه پێشتر له نێوان ئوسترالیا و ئه‌مریكادا له‌سه‌رده‌می باراك ئۆبامادا ئیمزا كرا كه به‌پێی ڕێكه‌وتنه‌كه به‌شێك له په‌نابه‌رانی دوورگه‌ی ناورۆ و پاپانیوگینیا ده‌گوازرێنه‌وه بۆ ئه‌مریكا.
ڕێكه‌وتنه‌كه به‌جۆرێكه كه ته‌نها بۆ یه‌ك جاره و ئه‌و په‌نابه‌رانه ده‌گرێته‌وه كه له ئێستادا له‌و كهمپانهن.
په‌نابه‌رانی دوورگه‌ی ناورۆ و پاپانیوگینیا ، كه به‌شێكیان به‌ڕه‌گه‌ز كوردن، ئه‌و كه‌سانه‌ن كه پێشتر ویستویانه به قاچاخ و به به‌له‌م ڕوو له ئوسترالیا بكه‌ن بهلاَم ده‌ستگیر كراون و ڕه‌وانه‌ی ئه‌و كه‌مپانه كراون و هه‌رگیز له ئوسترالیا نیشته‌جێ ناكرێن.
سه‌رچاوه : ماڵپه‌ری هه‌واڵی بی بی سی
بهروار: 06/02/2019
748 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|