ساڵێك به‌سه‌ر ئۆپه‌راسیۆنی تورك بۆ سه‌ر عه‌فرین
(سبەی):
ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر و له رۆژێكی وه‌كو ئه‌مڕۆدا (20ی كانونی دوه‌م) سوپای توركیا و چه‌كدارانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا كه لایه‌نگری توركیا بون، هێرشیان كرده سه‌ر شاری عه‌فرین له باكوری رۆژئاوای سوریا و له رێكه‌وتی (18)ی ئازاری هه‌مان ساڵدا كۆنتڕۆڵی ته‌واوی شاره‌كه‌یان كرد.
ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه كه له‌ژێر ناوی (ئۆپه‌راسیۆنی چڵه زه‌یتون) به‌ڕێوه‌چو، به‌پێی ئاماره‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان بوه هۆی ئاواره‌بونی زیاتر له نیوه‌ی دانیشتوانی عه‌فرین و هه‌روه‌ها گیانله‌ده‌ستدانی سه‌دان و برینداربونی چه‌نده‌های تر.
به‌پێی راپۆرتێكی رێكخراوی هیومان رایتس وۆچ و هه‌روه‌ها لێدوانی شایه‌تحاڵه‌كان و روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، له‌و كاته‌وه تائێستا پێشێلكارییه‌كان له‌دژی دانیشتوانی عه‌فرین به‌رده‌وامییان هه‌یه له‌لایه‌ن ئه‌و گروپه چه‌كدارانه‌ی لایه‌نگری توركیان و له دیارترین ئه‌و پێشێلكارییانه‌ش بریتییه له رفاندنی هاوڵاتیان و ئازادكردنیان به پاره و هه‌روه‌ها دزینی سه‌ر و ماڵی هاوڵاتیان وه‌ك پێداویستیی ناوماڵ و ئۆتۆمبێل و داری زه‌یتون.
رۆژنامه‌نوس محه‌مه‌د بللو له سه‌ردانێكی مه‌یدانیدا بۆ شارۆچكه‌ی عه‌فرین، به سایتی (العربیه)ی راگه‌یاندوه: "من پێشتر ماڵێكم هه‌بو كه كه‌سه نزیكه‌كانی خۆمی تێدا نیشته‌جێ بون دوای رۆیشتنی من له عه‌فرین، به‌ڵام ئه‌وان ماڵه‌كه‌یان جێهێشتبو، دواتر ئاواره‌یه‌كی خه‌ڵكی غۆته تێیدا نیشته‌جێ ببون. هه‌روه‌ها ده‌رگای ماڵه‌كه‌م شكێندرابو و چوبونه ناوی تائێستاش له‌ناویدان." ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه كه "دانیشتوانی عه‌فرین ناتوانن ئازادانه هاتوچۆ بكه‌ن به‌هۆی ترسیان له رفاندنیان."
چیرۆكی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ماڵه‌كه‌ی بللو كه یه‌كێكه له ده‌یان ئه‌و خانوانه‌ی ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه و روبه‌ڕوی هه‌مان چیرۆك بونه‌ته‌وه و هه‌ندێكیان ده‌ڵێن كه "له‌ژێر مانه‌وه‌ی زۆره‌ملێدان"، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماژه‌دانێك بۆ ئه‌و دۆخه ئه‌منییه نه‌خوازراوه‌ی له‌لایه‌ن گروپه چه‌كدارانی نزیك له توركیاوه سه‌پێنراوه.
به‌وته‌ی محه‌مه‌د بللو "شارۆچكه‌ی عه‌فرین و گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری روبه‌ڕوی شه‌پۆلی دزین و تاڵانكردن بونه‌ته‌وه به‌جۆرێك كه روداوه‌كان ناژمێردرێن، ته‌نانه‌ت دزی له موڵكی گشتی و تایبه‌تیش ده‌كرێت."
به‌روار: 20/01/2019
546 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|