شەڕە چەقۆ لە خوێندنگاکانی سوید پەرەدەسێنێت

لە پێنج ساڵی ڕابوردوودا نزیکەی ٢٢٠ ڕووداوی شەڕەچۆ لە خوێندنگاکاندا تۆمار کراون، کە هەندێکجار حاڵەتی کوژرانیشی لێکەتووەتەوە.


چوارشەممە ٩ یانیوەری،  لەیەکێک لەقوتابخانەکانی ستۆکهۆڵمدا خوێندکارێک بە چەقۆ هێرش دەکاتەسەر دوو لە هاوپۆلەکانی و برینداریان دەکات.

 ئەم ڕووداوانە ناوبەناو دووبارەدەبنەوەو هەندێکجاریش مامۆستایان یان توێژە کۆمەڵایەتی و دەروونییەکان دەکرێنە ئامانج.

ئۆسە فالێن سەرۆکی سەندیکای گشتی مامۆستایان، کە لەبەرنامەی پێ ١ مۆرۆنی رادیۆی سویددا بەشداربوو، پێی باشە وەک چارەسەرێکی هەنوکەیی و بەشێوەیەکی کاتی کەڵک لە ئامێری پشکنین وەربگیرێ. بەتایبەتیش لەو قوتابخانانەی کە گوماندەکرێت چەک یان چەقۆ دەبرێنە ژوورەوە.

گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرە

به‌روار:  11/01/2019
690   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   492
کۆی سه‌ردان:   29219441