بەلەمێک بە 52 پەنابەری کوردەوە تێكشكا
یەختێك کە 52 کۆچبەری کوردی هەڵگرتبوو، به‌ر له‌وه‌ی بگه‌نه‌ كه‌ناراوه‌كانی دوورگه‌ی كرۆتۆنێی ئیتاڵیا، تێكشكا و ئێستاش ته‌نها یه‌كێك له‌و په‌نابه‌رانه‌ بێسه‌روشوێنه‌ و چاره‌نووسی نادیاره‌.

ئاری جه‌لال، سه‌رپه‌رشتیاری فیدراسیۆنی په‌نابه‌ران له‌ هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، كاتژمێر 4ى به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ، 10ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2019, یه‌ختێك، كه‌ 52 په‌نابه‌ری كوردی تێدابووه‌، له‌ كه‌ناراوه‌كانی یۆنان به‌ره‌و ئیتاڵیا به‌ڕێكه‌وتووه‌، به‌ڵام به‌ر له‌ گه‌یشتنیان به‌ وشكانی، یه‌خته‌كه‌ تێكشكاوه‌ و سه‌رجه‌م په‌نابه‌ران كه‌وتوونه‌ته‌ ناو ئاوی ده‌ریای ناوه‌ڕاست.

ئاری جه‌لال ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات، دوای ئه‌وه‌ی په‌نابه‌ره‌ كورده‌كان داوای به‌هاناوه‌چوونیان كردووه‌، پۆلیسی ناوچه‌ی تۆڕممیلیسیا، گه‌یشتوونه‌ته‌ شوێنی رووداوه‌كه‌ به‌ به‌له‌می فریاگوزاری و چووپ، زۆربه‌ی په‌نابه‌رانی ناو ئاوه‌كه‌یان رزگاركردووه‌.

سه‌رپه‌رشتیاری فیدراسیۆنی په‌نابه‌ران راشیگەیاند, سه‌ره‌تا تیمه‌ فریاگوزارییه‌كان، 49 په‌نابه‌ریان رزگاركردووه‌، دوای نزیكه‌ی دوو كاتژمێر دایكێك و منداڵێكی ساواش رزگار كران، ئێستاش ته‌نها یه‌ك په‌نابه‌ر بێسه‌روشوێنه‌ و دیار نییه‌.

به‌ گوێره‌ی گوته‌كانی ئاری جه‌لال، دوای رزگارکردنی پەنابەرە كوردە‌كان، لە‌ ھۆتێلێكدا بە‌رامبە‌ر شوێنی رووداوە‌كە‌ گە‌رمكراونە‌وە‌تەوە و خواردنی پێویستیان پێدراوە و ھاوكاری کراون، دواتریش رەوانەی کەمپی سانت ئاناى سەر بە شاری كرۆتۆنێ، کراون.

ئاری جه‌لال رایگەیان نوینەرایەتی دەزگای لووتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران لەئەوروپا ئاگادارکردووه‌تەوە کەتەواوی هەوڵەکانیان بخەنەگەڕ بەمەبەستی دۆزینەوەی چارەنووسی ئەو پەنابەرەی كه‌ تا ئێستا بێسه‌روشوێنه‌ و نه‌دۆزراوه‌ته‌وه‌.
k24
به‌روار:  11/01/2019
155   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  بابه‌تی زیاتر ...
جەبار و ترەمپ . دەڵین جەبار شاگردبوو لای وەستایەك ؛ ڕۆژێك بەوەستاکەی ووت :- وەستا دەزانی پارێزگار هاوڕێمە . وەستا ووتی :- کاتی فشەفش نییە جەبار . ڕۆژێك پارێزگار بەولا تێپەڕی وئو درێژه‌ ...
بەرێوەبەرایەتی گشتیی پۆلیسی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، شەوی ڕابردوو کارمەندێکیان"بەهۆی کێشەی قەرزەوە کۆتایی بەژیانی خۆی هێناوە" شەوی ڕابردوو کارمەندێکی پۆلیسی هەولێر بەناوی ڕەمەزا درێژه‌ ...
بارودۆخی ناهەموواری چەند ساڵەی وڵاتی عێراق، تەنیا وا لە هاوڵاتیانی ناكات كە ناچاربن وڵاتەكەیان جێبهێڵن و بۆ دەستكەوتنی ژیانێكی ئارام و دوور لە ململانێ و شەرو ئاژاوە سەری خۆیان بەرە درێژه‌ ...
لە چوار ساڵی ڕابردوودا ژمارەی ئەو پەناخوازانەی بە خواستی خۆیان سوید بەجێ دەهێڵن و دەگەڕێنەوە عێراق کەمی کردووە. بەگشتی و لە نێو گشت ئەو پەناخوازنەی بە خواستی خۆیان سوید بەجێ دەه درێژه‌ ...
ئەمڕۆ یەكشەممە هەواڵێكی نوێ لە میدیاكاندا لەبارەی ڕێوشوێنێكی توندی فڕۆكەخانەكانی توركیا دەرهەق بە گەشتیارانی ئەورووپا بڵاوبووەوە، كە لەمەودوا هیچ گەشتیار و ڕێبوارێك ناتوانێ بە بێ درێژه‌ ...
دوای گه‌شتێكی پڕ له‌ماندوێتی دورو درێژو ڕزگاركردنی ده‌یان كۆچبه‌ر له‌نقومبوون له‌ده‌ریای ناوه‌ڕاستدا، ستافی كه‌شتی به‌هاناوه‌ چوونی"ئالان كوردی"ی سه‌ر به‌ڕێكخراوی"سی ئای" ئه‌ڵمانی درێژه‌ ...
خەندان- ناوەندنی راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) رایگەیاند، شەڕڤانان لە ئۆپەراسیۆنێکدا توانیویانە وەزیری نەوتی داعش کە یەکێک بوە لە دیارترین سەرکردەکانی داعش لە سو درێژه‌ ...
وەزیری دەرەوەی عێراق، داوای لە وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا کرد کارئاسانی بکەن لە پێدانی ڤیزای شنگن بەو هاوڵاتییانەی کە خواستیان هەیە بەمەبەستی گەشتوگوزار، خوێندن و بازرگانی سەردانی ئەور درێژه‌ ...
هه‌زارجار...غه‌ریبى!!! خه‌ڵات عومه‌ر وه‌ك تۆچۆن باوه‌ڕت به‌وه‌یه‌ هێندێك شت ڕاسته‌ وهێندێك شتى تریش هه‌ڵه‌یه‌ ،كه‌سانى تریش هه‌ن باوه‌ڕیان وایه‌ ڕاستیه‌كانى تۆهه‌ڵه‌و ،هه‌ڵه‌ درێژه‌ ...
زەمەن"فەرهاد پیرباڵ شەوی ڕابردوو ماڵی وەفایی لە شاری هەولێر سوتاند و دەڵێت ئەوەی کە کردویەتی پەیامێکە بۆ پەرلەمان. فەرهاد پیرباڵ لە پێگەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووک لە بارەی هۆکاری سو درێژه‌ ...
ژماره‌ی بابه‌ت
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   71
کۆی سه‌ردان:   18044139