ساڵیادی تیرۆری ٣ ژنە چالاکڤانی کورد لە پاریس
مەراڵ دانش بەشتاش پەرلەمانتاری هەدەپە بە بۆنەى ٦هەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژییەکەى پاریسەوە بۆ ئاژانسى هەواڵی فورات (ANF) دوا و رایگەیاند، سەرباری ئەوەى ٦ ساڵ بەسەر ئەو کۆمەڵکوژییەدا تێپەڕیوە، بەڵام هێشتا بکەران و کردەوەکانى پشتی پەردەی ئەو کۆمەڵکوژییە ئاشکرا نەکراون.

بەشتاش راشیگەیاند، تورکیا و فەرەنسا لەبارەى ئەو کۆمەڵکوژییەوە هیچ کارێکیان ئەنجام نەداوە. لەگەڵ ئەوەدا کە لە پاریس ٢ سکاڵاى نوێ بۆ روونکردنەوەی چۆنیەتیى کۆمەڵکوژییەکە و ئاشکراکردنى بکەرانى پشتی ئەو کۆمەڵکوژییە تۆمارکراون، بەڵام هیچ نەکراوە و لە بەدواداچوونەکانى تورکیاشدا، جگە لە نووسراوەکەى ئاسایشی ئەنقەرە هیچ شتێکى تر نەکراوە.

بەشتاش بۆ روونکردنەوەى ئەو کۆمەڵکوژییە لە رۆژی ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ دا / ١٩ی بەفرانبار دا پرۆژە پێشنیازێکى پێشکەشی پەرلەمانى تورکیا کرد و لەو بارەیەوە رایگەیاند، بە روونکردنەوەى ئەو کۆمەڵکوژییە لەمپەرەکانى بەردەم چارەسەریى کێشەى کوردیش روون دەبنەوە.

دەبێت حسابی ئەو کۆمەڵکوژییە بدرێت

بەشتاش رایگەیاند، دواى ئەوەى لە ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ / ١٤ی بەفرانبار لە ئیمراڵی چاوپێکەوتن ئەنجامدرا، بۆ تێکدانى ئەو چاوپێکەوتنانە و 'قۆناغی چارەسەری' ئەو تیرۆرە ئەنجامدرا. سەرباری ئەوەى دەسەڵاتى ئاکەپە لە دواى ئەو کۆمەڵکوژییە رایگەیاند، کە هێرشەکە لە دژی پرۆسەى چارەسەرییە، بەڵام تاوەکو ئێستا بە پێچەوانەى ئەو قسەیەى جوڵاتەوە. تاوەکو حسابی ئەو کۆمەڵکوژییە نەدرێت، کێشەى کورد چارەسەر نابێت.

ئاشکرایە میت لە ناو تیرۆر و کۆمەڵکوژییەکەدایە

بەشتاش سەرنجی خستەسەر بەرپرسیاریى فەرەنسا و تورکیا بۆ روونکردنەوەى ئەو کۆمەڵکوژییە و وتى "روون و ئاشکرایە میت لە ناو ئەو کۆمەڵکوژییەدایە. بەڵگە و تۆمارە دەنگییە ئاشکراکراوەکان و ئەوەی کە عومەر گیونەى کاتێک چووە بۆ ئەنقەرە و لەگەڵ بەرپرسانى میت دا کۆبووەتەوە، خراونەتە روو و سەلمێنراون. بەپێى نووسراوەکەى بەڕێوەبەرایەتیى ئاسایشی ئەنقەرە بۆ داواکارى گشتیى کۆماری ئەنقەرە، ئەو راستییەوە جارێکیتر سەلمێنرایەوە. هەموو شتێک ئاشکرا و روونە. هاکان فیدان سەرۆکى میت بۆ خۆی دانی بەوەدا نا، کە بەڵگەکان لە میت ئامادەکراون و رایگەیاندبوو، بەدواداچوونی بۆ دەکەن، بەڵام ساڵانى بەسەردا تێپەڕی و هێشتا هەنگاوێکیان نەناوە".

بە ئەنقەست ساکینە جانسز و هاوڕێکانى کرانە ئامانج

بەشتاش ئاماژەى بەوەکرد، لە ئەنجوومەنى ئەوروپا و لە کۆنفرانسی ئەو ئەنجوومەنەدا فیدان دۆغانی ناسیوە و رایگەیاند، مرۆڤێکى زۆر هێژا، بە ورە، پڕ لە وزە و سەرکەوتوو بوو لە کاری دیپلۆماسیدا.

ئاماژەى بەوەشکرد "لە کۆمەڵکوژییەکەدا ٣ نەوەیان کردە ئامانج. ئەو ٣ سیاسەتمەدارە ژنە کە کوژران، مرۆڤگەلێکى هێژا بوون. ئەو ٣ ژنە تێکۆشەرە بە ئەنقەست هەڵبژێردران و کرانە ئامانج. بەرخودانى ژنان لە ناو تێکۆشاندا روون و ئاشکرایە. بۆیە خواستیان بەو کۆمەڵکوژییە پرۆسەى چارەسەری کۆتایى پێبهێنن. خواستیشیان رێگەى لە تێکۆشانی ئازادیى ژن و داواى ئازادیى گەلی کورد بگرن".

بە پێداگرییەوە کار بۆ روونکردنەوەى ئەو کۆمەڵکوژییە دەکەن

بەشتاش ئەوەشى راگەیاند، بە دڵنیاییەوە دەبێت کۆمەڵکوژیى پاریس لە پەرلەمان لێکۆڵینەوەى لەسەر بکرێت، چونکە ئەو بابەتە تەنها پەیوەندیى بە هەدەپەوە نییە، بەڵکو پەیوەندیى بە هەموو هاووڵاتییانى تورکیاوە هەیە.

بەشتاش کە هەموو ساڵێک، لە ساڵیادی کۆمەڵکوژیى ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ / ٢٠ی بەفرانبار لە پاریس، پرۆژە پێشنیازی بۆ روونکردنەوەى ئەو کۆمەڵکوژییە پێشکەشی پەرلەمان کردووە رایگەیاند، بە پێداگرییەوە دەیانەوێت کۆمەڵکوژییەکە و هەموو لایەنەکانى ئەو کۆمەڵکوژییە روون بێتەوە.

ر.م
فورات نیوز
به‌روار:  11/01/2019
78   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  بابه‌تی زیاتر ...
سوپاس نامه‌ و پێزانین له‌ بنه ‌ماڵه‌ی قازی‌ و بنه ‌ماڵه‌ی بامرني ‌ و له‌ خانه‌واده‌ی خوای لێخۆش بوو خاتون حاجي (خديجة محمود ابراهيم بامرني ) ه‌وه به‌ناوی بنه ما‌لێ قازی و بامر درێژه‌ ...
نەوا نەخۆشخانەی زانكۆی ڤالەنسیا لە ئیسپانا روداوێكی سەیر بەخۆیەوە دەبینێت و ئەویش دوای ئەوەی ژنێكی سپی پێست منداڵێكی رەشپێستی دەبێت، لەگەڵ مێردەكەیدا دەبێت بە هەرا و كێشە و تۆمەتب درێژه‌ ...
(سبەی): دوای کۆتاییهێنان بە داعش لەلایەن شەڕڤانانی هەسەدە و کۆنتڕۆڵکردنەوەی دوا مۆڵگەیان لە شارۆچکەی باغۆز، ئێستا هەموان بە دوای وەڵامی ئەو پرسیارەدا دەگەڕێن کە ئەبوبەکر بەغدادی درێژه‌ ...
وێستگه‌ نیوز ـ سه‌رۆك حزبێكی‌ راستڕه‌وی‌ دانیماركی‌ له‌ كاتی‌ نوێژدا و به‌به‌رچاوی‌ نوێژخوێنانه‌وه‌، ژماره‌یه‌ك قورئانی‌ سووتاند. راسمۆس بالودان سه‌رۆكی‌ حزبی‌ "Hard Line"ی‌ ر درێژه‌ ...
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەرکەوتنی شەڕڤانانی بە دەستکەوتێکی زۆر زۆر گرنگ و باڵا وەسفدەکات و پیرۆزبایی لە شەڕڤانان و سوپای وڵاتەکەی دەکات. مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، لەسەر درێژه‌ ...
فەرمانداریی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکراتی-قەسەدە لە مەراسیمێکی سەربازییدا، کە بەرپرسانی چەندین دامودەزگا ئامادە بوون، سەرکەوتنی خۆیان بەسەر داعشدا بۆ ڕای گشتی جیهان ئاشکرا کرد. درێژه‌ ...
ئەو کەسانەی پێشتر پەیوەست ببوون بە داعشەوە و ئێستا گەڕوانەتەوە سوید، کۆمەکی داراییان ناکرێ گەر بێت و لە کۆمۆنی ستافانستۆرپ نیشتەجێ بن. ئەنجومەنی شارەوانی کۆمۆنەکەی ئێوارەی دوێنێ ئە درێژه‌ ...
ئوگور شاکار، کە مانگی شوبات لەدژی گۆشەگیریی لە ئەڵمانیا چالاکیی گیانبازیی ئەنجامدا، دوای ئەوەی زیاتر لە مانگێکە لە نەخۆشخانە بوو، ئەمڕۆ شەهید بوو. ڕۆژی ٢٠ی شوبات لەدژی گۆشەگیریی درێژه‌ ...
باشووری کوردستان گەنجێك لە ھەڵەبجە خۆی خنكاند ئەڤین عەتا ئەڤین عەتا | 3 كاتژمێر لەمەوپێش Share share گەنجێك لە ھەڵەبجە خۆی خنكاند رێژوان نەورۆز، ئەو گەنجەی لە ھەڵەبجە خۆی خنكا درێژه‌ ...
میدیاکانی هۆڵەندا بڵاویانکردەوە، هێزەکانی پۆلیس تۆمەتباری هێرش و تەقەکردنەکەی ئەمڕۆی شاری ئوترێختی ئەو وڵاتەیان دەستگیرکردووە و، سەرۆک کۆماری تورکیاش لەسەر ڕووداوەکە قسەی کردووە، د درێژه‌ ...
ژماره‌ی بابه‌ت
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   117
کۆی سه‌ردان:   17734283