سووتانی کەمپێکی پەنابەران لە سوید
شەوی ڕابوردوو ئاگر لە کەمپێکی پەنابەران لە ئالیەرۆسی شاری تۆربودە، کەوتەوە. پۆلیسیش ڕووداوەکە بە ئاگرتێبەردانی ئەنقەست دادەنێت.
ڕووداوەکە دەورووبەری کاتژمێر یەکی شەو کەوتەوە و ئەو ٢٠ کەسەش کە لەوێ دەژیان، ناچار گواسترانەوە بۆ خانەی داڵدەدانی کڵێسایەکی نزیک لەکەمپەکە.
پیاوانی ئاگرکوژێنەوە توانیان دۆخەکە کۆنترۆڵ بکەن و سەعات ٥ ی بەرەبەیان بەتەواوەتی ئاگرەکە بکوژێننەوە
گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرە
بهروار: 11/01/2019
657 جار خوێندراوهتهوه
|