مێردمناڵە ئەفغانیەکانی سوید کاری ڕەش بە پارەی هەرزان دەکەن
ئەو مێردمناڵە ئەفغانیانەی کە بەتەنیاهاتوون بۆ سوید، ناچاردەکرێن کاری ڕەش بکەن لەبەرامبەر موچەیەکی کەمدا.
بەشی هەواڵەکانی رادیۆی سوید: ئێکۆت، لەگەڵ ڕێکخراوە خێرخوازییەکان لە ستۆکهۆڵم، یۆتۆبۆری، مالموێ و ئوپسالا قسەی کردووە، شایەتحاڵی خراپ کەڵکلێوەرگرتنی مێردمناڵانی بەتەنهاهاتوون.
هەروەها دەزگای پۆلیس ئاگاداری دۆخی پەنابەرە بەتەنیا هاتووەکانن، لەکاتی کۆنترۆڵدا لە جێگای شتنی ئۆتۆمبیل، سۆپەرمارکێتەکان، چێشتخانەو کافتریاکاندا، کەلوپەلی وەک دۆشەک و بەتانی، یان جانتای جلوبەرگ و فڵچەی دان شتنیان دۆزیوەتەوە، کە نیشانەی ئەوەیە، کە ئەوانەی کاری ڕەش دەکەن هەر لەوێشدا دەخەون.
بهروار: 10/01/2019
660 جار خوێندراوهتهوه
|