جۆن بۆڵتۆن ئەردۆغانی نەبینی و ئەنقەرەی بەجێهێشت

شارپرێس:
بۆڵتۆن بەهۆی ناڕەزایی ئەردۆغانەوە تورکیای جێهێشت و کۆبونەوەکە چاوەڕوانکراوەکەیان ئەنجام نەدا.

ئه‌مڕۆ چوارشەممە بڕیار بوو جۆن بۆڵتۆن راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مریكا چاوی به‌ ئه‌ردۆگانی سه‌رۆك كۆماری توركیا بكه‌وێت، به‌ڵام ره‌تكرایه‌وه‌.

ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ له‌توركیا بڵاویانکردووەتەوە "هۆكاری ره‌تكردنه‌وه‌ی بینینی چۆن بۆڵتۆن  له‌لایه‌ن ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگانی سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا بۆ وته‌كانی چه‌ند رۆژی پێش ئێستای ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، كه‌ مه‌رجی هێرشنه‌كردنه‌ سه‌ركورده‌كانی سوریا گه‌ڕاندبوه‌وه‌ له‌كاتی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانیان له‌ناو خاكی رۆژئاوای كوردستان".

ئاژانسه‌كان ئاماژەیان بەوەشداوە " ئه‌ردۆگان رایگه‌یاندوه‌، بۆڵتۆن هه‌ڵه‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌ی كردوه‌، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك توركیا له‌سه‌ر هێزه‌كانی یه‌په‌گه‌ گفتوگۆناكات و به‌تیرۆرستیان داده‌نێت".

به‌روار:  09/01/2019
499   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   438
کۆی سه‌ردان:   29254660