200 سەربازی پاسەوانی سەرۆكایەتی مالی داوای پەنابەری دەکەن لەکەنەدا

.
200 سەربازی پاسەوانی سەرۆكایەتی مالی كە بۆ مەشق و ڕووبەڕووبونەوەی تیرۆر چووبونە كەندا خۆیان وون كرد و داوای مافی پەنابەریان كرد.

 

میدیا ناوخۆییەكانی مالی ئاشكرایان كرد كە سەربازەكان دوای تەواو بوونی ڕاهێنانەكان لە مانگی تشرینی دووەمدا لەترسی گەڕانەوەیان بۆ وڵاتەكەیان، لە كەندا  خۆیان هون كردووە.

 

میدیاكان ئاماژەیان بەوەش كردووە ، كە دەسەڵاتدارانی وڵاتەكەیان بۆ دۆزینەوەی سەربازەكان دەستیان بە گەڕان كردووە، هەروەها دەشیانەوێت هیچ زانیاریەك بە میدیاكان نەگات.

 

ئەوەی ئاشكرا بووە، ئەوەیە كە 80 سەرباز لەكۆی ئەوە 200 سەربازە داوای مافی پەنابەریان لە كەندا كردووە، هۆكارەكەشیان بۆ ئەوە گێڕاوەتەوە كە وڵاتەكەیان لە شەڕدایە، ئەمانیش گیانیان لە مەترسیدایە، چونكە لە پێشەوەی شەڕەكەدان.

 

ئەو سەرچاوانە ئەوەشیان ئاشكرا كردووە ، كە دەسەڵاتدارانی مالی داوایان لە كەندا كردووە، كە سەربازەكان بگێڕنەوە بۆ وڵاتەكەی خۆیان، لە ئەگەری ڕەتكردنەوەی داواكەشیان، ئەوا مالی هاوپەیمانێتی سەربازی لەگەڵ كەندا هەڵدەوەشێنێتەوە.

 

لە ماوەكانی رابردوودا چەند جارێك سەربازانی ئەفریقی  لەكاتی مەشق و ڕاهێناندا، داوای مافی پەنابەری لە وڵاتانی رۆژئاوا كردووە، ئەمەش وای لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا كرد، كە مەشق و راهێنان بە سەربازانی وڵاتە ئەفریقیەكان رٍِابگرێت.

 

PUKmedia  و/ گۆران قادر

سەرچاوە:RT
به‌روار:  08/01/2019
455   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   499
کۆی سه‌ردان:   29230185