كچێكی سعودی هەڵدێ و داوای ئیقامه ده‌كات
هەژار تەها
مالمۆکورد
ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌ی بی سی نیوز بلاَویكردهوه كچێكی ته‌مه‌ن هه‌ژده ساڵی به‌ڕه‌گه‌ز سعودی وولاَتهكهی خۆی به‌جێ هێشتووه و به گه‌شتێك ڕووی له تایله‌ند كردووه و هه‌وڵیداوه بچێته ئوسترالیا به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی مافی په‌نابه‌رێتی له‌و وولاَته.
ئه‌و كچه كه ناوی (ره‌هف ئه‌لقنون) له‌پاش گه‌یشتنی به فڕۆكه‌خانه‌ی بانكۆكی نێوده‌وڵه‌تی خۆی ده‌خاته ژووێكهوه له‌و فڕۆكه‌خانه‌یه و داوا ده‌كات كه نوێنه‌ری كۆمیسیۆنی بالاَی په‌نابه‌رانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ببینێت و به ووته‌ی خۆی كه له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیدا بلاَویكردوهتهوه ، داوای ئیقامه ده‌كات.
له‌پاش ئه‌وه‌ی نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگترووه‌كان ده‌بینێت و زامنی ئه‌وه ده‌كات كه دیپۆرتی سعودیه ناكرێته‌وه، له ئێستادا له بنكه‌یه‌كی تایبه‌ت به كۆچی تایله‌نده.
له‌پاش بلاَوبوونهوهی هه‌واڵی هه‌ڵهاتنی ئه‌و كچه له سعودیه‌وه، چالاكانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی له ئوسترالیا داوا له حكومه‌تی ئوسترالیا ده‌كه‌ن به زووترین كات هاوكاری ئه‌و كچه بكه‌ن بهمهبهتسی وه‌رگرتنی مافی په‌نابه‌رێتی له ئوسترالیا.
هه‌رچه‌نده تا ئێستا حكومه‌تی ئوسترالیا هیچ لێدوانێكی نه‌داوه له‌باره‌ی كه‌یسی ئه‌و كچه‌وه و ئوسترالیا سیاسه‌تێكی زۆر توند له به‌رامبه‌ر كۆچبه‌رانی نایاسایی پیاده ده‌كات به تایبه‌ت له به‌رامبه‌ر كۆچبه‌رانی ده‌ریایی قاچاخ به‌جۆرێك هه‌ر كه‌سێك بیه‌وێت به قاچاخ و به به‌له‌م ڕوو له ئوسترالیا بكات ده‌ستگیر ده‌كرێت و ڕه‌وانه‌ی ئه‌و وولاَته ده‌كرێته‌وه كه هه‌وڵی داوه لێوه‌ی بچێت بۆ ئوسترالیا، بهلاَم به ووته‌ی ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی ئوسترالیا له‌سه‌ر لیستی سه‌وزه‌كان ده‌كرێت دۆكومێنتێكی گه‌شتكردنی به‌په‌له بۆ ئه‌و كچه ده‌ربكرێت بۆ ئه‌وه‌ی خۆی بگه‌یه‌نێته ئوسترالیا.
بهروار: 08/01/2019
906 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|