(((=ئــــامـــێـــزی دڵــــبــــەر=)))
🌷پـێـشـکـەش بــەهـــەمــوتــان هــاوڕێــیــان🌷
(((=ئــــامـــێـــزی دڵــــبــــەر=)))
مەکەن مەنـعـم خەڵکـیـنـە عـاشقی دڵـبەرم ئـەمشەو
نـاوگـوڵـزاری ئـەوینی لەپـیاسەی سەحـەرم ئـەمشەو
گـەرئــەجـەل مـەودابـدا لـەسـەرشـەپــۆلـی ئـامـێـزی
سـەودای گوڵچـنی گوڵم لەبـاغـی شـەکەرم ئـەمشەو
لـەژێــرئـاڵــۆزی پـەرچـەمـی پـڕحـەشـاری ئــەویـنـی
ئەی خوایە ڕەحمێ بکەی چـەندە کـەسەرم ئـەمشەو
شەونـمی زوڵـفت عـەتـرە بەبـۆنی سەودای عـەشقـم
وەرە لـەئـامـێـزم گــرە لــەسـەرسـەفــەرم ئـەمـشـەو
کـوورەی گـڕکـانـە هـەنـاسەم ڕۆحت شەپـۆلی بـاران
بـەهـارت بـێ بـارانـبـێ دڵ پـڕلەخەنـجەرم ئـەمشەو
لــەنـــاوگــڕی ئـــەویـــنــت واســوتــاوم بـــەجـــارێ
دەبـەسە مـەرهـەمـێ لەدەرگای مـەحشەرم ئـەمشەو
((شـێـخ مـەحـمـود بـەرزنـجـی)) سـویـد
بهروار: 11/12/2018
710 جار خوێندراوهتهوه
|