نادیە موراد: خەون و ئامانجمانە بۆ شینگال بگەڕێینەوە
لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا نادیە موراد کچە کوردی ئێزیدی و براوەی خەڵاتی ئاشتی نۆبێل لە ئۆسلۆی پایتەختی نەرویج باسی لە گرنگی خاڵاتەکە کرد.
نادیە موراد ئەمڕۆ لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا زیاتر جەختی لەسەر دادپەرەوەی کردەوە، هەروەها باسی لەوەش کرد کە تا ئێستا تەنیا یەک تیرۆریستی داعش بە دادگا نەدراوە.
نادیە موراد چالاکەوانی کوردی مافی مرۆڤ و ڕزگاربووی دەستی داعش، بە هاوبەشی لەگەڵ دکتۆر دێنیس موکوێگێ پزیشکی بەڕەچەڵەک گۆنگۆیی خەڵاتی ئاشتی نۆبێلیان بۆ ساڵی ٢٠١٨ بەهۆی خەباتیان دژی تووندوتیژی سێکسی لە ناو شەڕدا پێ دەبەخشرێت.
گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرە
بهروار: 09/12/2018
396 جار خوێندراوهتهوه
|