لە سلێمانی ته‌قه له پزیشكێك ده‌كرێت و باری ته‌ندروستی ناجێگیره
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ(دوشه‌ممه) له‌شه‌قامی ئۆرزدی شاری سلێمان ته‌قه له پزیشكێك كرا‌و به‌و هۆیه‌وه به‌سه‌ختی برینداره‌و باری ته‌ندروستی ناجێگیره.
ئاوێنه: به‌پێی زانیارییه‌كان ئه‌و پزیشكه ناوی د. كه‌مال ئه‌حمه‌د سه‌عید-هو پسپۆڕی نه‌شته‌رگه‌ری گشتی و به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی توی مه‌لیكی تایبه‌ته و دو فیشه‌كی به‌ركه‌وتوه.
ئه‌و پزیشكه پاش روداوه‌كه گه‌یه‌ندراوه‌ته‌وه نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی سلێمانی و نه‌شته‌گه‌ری بۆ ئه‌نجام دراوه‌و ئێستا له‌ژێر چاودێری پزیشكدایهو باری ته‌ندروستی ناجێگیره.
بهروار: 04/12/2018
536 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|