دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا بڕیاری ئازادکردنی دەمیرتاش-ی دا

دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا بریاری ئازادکردنی هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە سەڵاحەدین دەمیرتاش-ی دەرکرد.

ماوەى دووساڵە سەڵاحەدین دەمیرتاش لە زیندانی ئەدیرنەی تورکیا ڕاگیراوە، پارێزەرەکانی دۆسییەکەی دەمیرتاشیان بردبووە داداگای مافی مرۆڤی ئەوروپا  و لە سەر چوار خاڵ دۆزیان کردبووەوە، ١- مافی ئازادی ٢- مافی ئاسایش ٣- لە ماوەیەکی گونجاو داگایی بکرێت و ئازاد بکرێت ٤- مافی بەشداری ئازادی لە بانگەشەی هەڵبژاردن هەبێت.

دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپاش بە پێ مادەی ١٨ی یاسای ئەوروپا دوای پێداچوونەوە بە دۆسیەکەی دەمیرتاش بریاری داوە هەرچی زۆتر ئازاد بکرێت.

بە گوێرەی بڕیارەکەی دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا, تورکیا سزادراوە بە پێدانی ١٠ هەزار یورو وەک قەرەبوو بە سەلاحدین دەمیرتاش و ١٥ هەزار یوروش بۆ مەسرەفەکانی دادوەری بۆ دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا.

ڕۆژنیوز
به‌روار:  20/11/2018
324   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   955
کۆی سه‌ردان:   29263886