"جێگا لە زیندانەکانی سوید نەماوە"
بە هۆی ئەوەی زیندانەکان جێگایان کەمە، پێویستە ئەلتەرناتیڤی دیکە لە جیاتی سزای زیندان هەبێت، ئەمە بەڕێوەبەری گشتیی دەزگای چاوەدێریی تاوانکاران (Kriminalvården) نیلس ئیۆبەری ئەم بەیانییە لە پەڕەی سیاسیی ڕۆژنامەی داگێنس نیهێتێر نووسی.
سەرەڕای ئەوەی کە دەزگای چاوەدێریی تاوانکاران قەرارە لە ماوەی ئەم ١٠ ساڵەی داهاتوودا هەزار و سەد جێگای تازە لە زیندانەکان دامەزرێنن، بەڵام ئەم ژمارەیە نیوەی پێداویستییەکان پڕ ناکاتەوە.
ئێستا کە زیندانەکان جێگایان نییە، نیلس ئیۆبەری پێشنیار دەکات سزای خزمەتی کۆمەڵایەتیی زیاد بکرێت، وە هەروەها زینجیری قاچ بۆ تاوانکاران زیاتر بەکار بێت
گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرە
بهروار: 20/11/2018
418 جار خوێندراوهتهوه
|