ئاوی گەرم یان ئاوی سارد بۆ تەندرووستی باشە ؟
حه‌زو ئاره‌زوومان بۆ خواردنه‌وه‌ی ئاو جیاوازه، هه‌ندێكمان حه‌ز به خواردنه‌وه‌ی ئاوی سارد ده‌كه‌ین و هه‌ندێكی تریشمان، ده‌مانه‌وێت ئاوه‌كه زۆر سارد نه‌بێت( شیله‌تێن)، پرسیاره‌كه لێره‌دا ئه‌وه‌یه كامیان بۆ ته‌ندروستیمان باشتره؟
به وته‌ی پسپۆڕان خواردنه‌وه‌ی ئاوی گه‌رم بۆ ته‌ندروستیمان باشتره، به‌تایبه‌ت كه به‌یانیان له خه‌و هه‌ڵده‌ستین، چونكه ده‌بێته هۆی چالاك كردنی كرداری هه‌رس كردن، ئه‌مه‌ش له ڕێگه‌ی چالاك بوونی ڕیخۆڵه‌وه ده‌بێت، هه‌روه‌ها ده‌بێته هۆی ئارام بوونه‌وه‌ی ( ئیسراحه‌ت) كه‌ناڵی هه‌رس كركردن و ده‌ماره خوێنبه‌ره‌كان.
یه‌كێكی تر له سوده‌كانی ئاوی گه‌رم ئه‌وه‌یه، كه ڕێگری له‌و موادانه ده‌كات، كه ده‌بێته هۆی قه‌ڵه‌وی، به‌ڵام پێویسته له كاتی نان خواردندا ئاو زۆر نه‌خورێته‌وه، چونكه ده‌بێته هۆی زیادبوونی ڕێژه‌ی ترشه‌مه‌نی له گه‌ده‌دا.
كاتی گه‌رمادا ئاوی گه‌رم ده‌بێته هۆی زیادبوونی عه‌ره‌ق كردنه‌وه، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه جه‌سته ماده ژه‌هرییه‌كان فڕی بداته ده‌ره‌وه و ڕێڕه‌وی خوێنیش پاك بكاته‌وه،هه‌روه‌ها خواردنه‌وه‌ی كوپێك له ئاوی گه‌رم ده‌بێته هۆی هاوسه‌نگی جه‌سته و پاراستنی پله‌ی گه‌رمی جه‌سته‌و باشتر كردنی ئه‌نزیماته‌كان.
ده‌رباره‌ی خواردنه‌وه‌ی ئاوی سارد، ئه‌وا ده‌بێته هۆی دابه‌زینی كێش، چونكه گۆڕانكاری له پله‌ی گه‌رمی جه‌سته‌دا ده‌كات ، كه ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی سوتانی كالۆری.
دوای ماندوێتی و وه‌رزش كردن، خواردنه‌وه‌ی ئاوی سارد پێویسته، چونكه ده‌بێته هۆی ساردبوونه‌وه‌ی جه‌سته و چالاك بوونه‌وه‌ی، هه‌روه‌ها خواردنه‌وه‌ی ئاوی سارد ده‌بێته هۆی پاك كردنه‌وه‌ی بۆری میزه‌ڕۆ، كه ئه‌مه‌ش هاوكار ده‌بێت بۆ توش نه‌بوون به هه‌وكردن.
PUKmediaگۆران قادر
سه‌رچاوه: سكای نیوز العربیه
بهروار: 19/11/2018
495 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|