برایەک خووشکێکی 17 ساڵەی لەهەولێر دەکوژێ
دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی، هەولێر، رێناس عەلی

بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، بە تۆمەتی کوشتنی خوشکەکەی کەسێکیان دەستگیرکردووە و تۆمەتبارەکەش دانی بە تاوانەکەیدا ناوە.

هۆگر عەزیز وتەبێژی پۆلیسی هەولێر بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە دوو رۆژی رابردوودا هێزەکانیان کەسێکیان دەستگیر کردووە کە ٣٠ی تشرینی یەکەمی رابردوو و لەناو ماڵەکەی خۆیاندا لە گەڕەکی رۆشنبیران شاری هەولێر، خوشکێکی تەمەن ١٧ ساڵی بەناوی شەیما کوشتووە.

ئاشکراشی کرد، پێشتر کەسوکاری ئەو کچە رایانگەیاندووە، ناوبراو خۆی کوشتووە بەڵام لە لێکۆڵینەوەکانی پۆلیسدا دەرکەوتووە کە لەلایەن براکەیەوە کوژراوە.

وتەبێژی پۆلیسی هەولێر راشیگەیاند، ئەو کچە خوێندکاری دواناوەندی بووە و هۆکاری کوشتنەکەشی بۆ کێشەی کۆمەڵایەتی دەگەڕێتەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، لە لێکۆڵینەوەکانیاندا تۆمەتبارەکە دانی بە تاوانەکەیدا ناو و ئێستا دەستبەسەرە.

ئەوەش لەکاتێکدایە چەند رۆژ پێش ئێستا کوردە عومەر بەڕێوەبەری گشتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە ماوەی ١٠ مانگی ڕابردووی ئەمساڵدا ٣٧ ژن بە ھۆکاری جیاواز لە ھەرێمی کوردستان کوژراون کە بەراورد بە ١٠ مانگی سەرەتای ساڵی ٢٠١٧ ڕێژەی کوشتنی ژنان لە هەرێم کەمیکردووە.

ش.ق
به‌روار:  19/11/2018
607   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   453
کۆی سه‌ردان:   29233212