ئەو نێرەمووکەی لەدهۆک زیندەبەچاڵ کرا ڕزگاری بووە
رووداو - ئیستەنبوڵ


خەڵکی دهۆكە و تاوانەكەی تەنیا ئەوەیە كە نێرەمووكە
دەڵێت براكانی ئەشكەنجەی زۆریان داوە و ماوەی ساڵ و نیوێك لە ماڵەوە بەندیان كردووە، جارێكیش لەنێو باخێكدا لە دەرەوەی شار، زیندەبەچاڵیان كردووە، بەڵام دایكی فریای كەوتووە و رزگاری كردووە.


لە خانەی جێندەری سەر ناسنامەكەی جواندا نووسراوە "نێر"، بەڵام رەگەزی جوان نێرەمووكە، خۆیشی دەڵێت "رەگەزم زیاتر بەلای كچاندا دەچێت، هەر بۆیە سەرەتا لە قوتابخانەی كچان بووم".


بە زۆر ناردیانە قوتابخانەی كوڕان


جوان كە ئێستا لە ترسی ئەشكەنجەی براكانی هەڵاتووە و لە ئیستانبوڵە، لە رێگەی تەلەفۆنەوە بەسەرهاتی خۆی بۆ (رووداو) گێڕایەوە و گوتی "لە پۆلی یەكی ناوەندی هەستمكرد كوڕ نیم، بەڵام نەیانهێشت بچمە قوتابخانەی كچان و چوومە نێو كوڕان، ژیانم لە قوتابخانە زۆر ناخۆش بوو. پۆلی دووم تەواو نەكرد و بەهۆی گوشاری براكانم وازم لە خوێندن هێنا".


ئەو كچە لە ناسنامەكەیدا ناوێكی كوڕانەی هەیە، بەڵام حەز دەكات بە جوان بانگی بكەن. ئەو دەڵێت روخسارە كچانییەكەی كێشەی زۆری بۆ دروستكردووە. جوان گوتی "زۆرجار لە بازگەكان داوای ناسنامەیان لێدەكردم كە لەسەری نووسراوە "نێر"، بەڵام كارمەندانی بازگەكان گومانیان بۆ دروست دەبوو كە ناسنامەكەم ساختە بێت".


ئەوەی قەت لە بیری ئەو كچە ناچێتەوە، هەڵسوكەوتی توندوتیژ و سووك سەرنجدانی چوار براكەی بووە بۆ ئەو. جوان دەڵێت "زۆرجار براكانم پێیاندەگوتم بۆ ریشت ناتاشی؟ پێمدەگوتن، چی بتاشم خۆ مووم پێوە نییە، ئەوان دەیانگوت مووس بەكاربهێنە با ریشت بێت".


مەمكی خۆی دەبەستێ‌


تاكە هاوسۆزی جوان لەنێو خێزانەكەی دایكی بووە، ئەو دەڵێت لە ماڵەوە زۆر بێزار بوو، دواتر دایكی داوای لە ئامۆزایەكی كردووە جوان بباتە لای خۆی لە چێشتخانە و كاری پێ بكات.


جوان گوتی "لە چێشتخانەی ئامۆزاكەم لە كاژێر شەشی بەیانییەوە تاوەكو نۆی شەو كارم دەكرد، رۆژانەكەم 25 هەزار دینار بوو، دوو ساڵ لە چێشتخانە كارم كرد، بەڵام یەك دینارم نەدیت، چونكە براكانم پارەكەیان وەردەگرت".


جوان كە ئێستا تەمەنی 28 ساڵە، لە درێژەی گێڕانەوەی چیرۆكی ژیانی خۆیدا گوتی "براكانم بەردەوام قسەی ناخۆشیان پێدەگوتم، سەرزەنشتیان دەكردم. وازم لە چێشتخانە هێنا، دواتر چوومە هوتێلێك و لەوێ‌ جلم دەشووشت، جلی كوڕانم پۆشیبوو، تێپم لە مەمكم دابوو بۆ ئەوەی بەرز دەرنەكەون، بەڵام ئەو كارەشم تاوەكو سەر نەبوو".


پەیوەندییەك ژیانی دەكاتە دۆزەخ


جوان پێش ئەوەی بە یەكجاری سەری خۆی هەڵبگرێ و كوردستان جێبهێڵێ، كوڕێك دەناسێت كە بە گوتەی خۆی كەسێكی زۆر رۆشنبیر بووە، بەڵام براكانی بە پەیوەندییەكەی دەزانن و ئەوەش بەس دەبێت بۆئەوەی ژیانی بە یەكجاری ببێتە دۆزەخ.


جوان باسی ئەو رۆژە دەكات كە براكانی بە پەیوەندییەكەیان زانیوە "نەمزانی چی بووە، هەر ئەوەندەم زانی بە هەر چواریان منیان بردە ژوورێك و چی قسەی ناشیرین هەیە پێیانگوتم، ئەوەندەیان لێدام هەموو گیانم بوو بە خوێن، هەوڵیان دا بە چەقۆ مەمكم ببڕن".


زیندەبەچاڵی دەكەن


براكانی هەر بەوەندە وازناهێنن و دەیانەوێت بیكوژن. جوان دەڵێت "هەر چواریان دەمانچە و كلاشینكۆفیان پێبوو، منیان خستە نێو ئۆتۆمبێلێك، برایەكم دەمانچەی خستە سەر رانم و پێیگوتم لە بازگەكان یەك قسە بكەی دەتكوژم، منیش زۆر ترسام و نەوێرام هیچ بڵێم".


جوان ئەو شەوەی زۆر باش لەبیرە كە براكانی بردوویانە بۆ كوشتن "منیان بردە نێو رەزی باپیرم، بیرم دێت شەوی سێشەممە بوو، شەوێكی زۆر سارد بوو، چاڵێكیان هەڵكەند و هەردوو دەستەكانی منیان لە پشتەوە بەستەوە، قاچەكانیشیان بەستمەوە. دواتر منیان خستە نێو چاڵەكە و زیاتر لە نیو مەتر خۆڵیان بەسەردا كردم، تەنیا سەرم دیار مابوو، ئینجا سێ بەردی گەورەشیان هێنا و لەسەر چاڵەكەیان دانا".


جوان زۆر لەبەر براكانی پاڕاوەتەوە، بەڵام هیچ سۆزیان بۆی نەجووڵاوە "یەكێك لە براكانم دوو هەفتە بوو منداڵێكیان بووبوو، هاوارم كرد بۆ خاتری خودا و ئەو منداڵە ساوایەت، گوللەیەكم لێبدە، بەو ئازارەوە بەجێم مەهێڵە، بەڵام وەڵامی نەدامەوە، هەر چواریان رۆیشتن و بەجێیان هێشتم".


چۆن رزگاری بوو؟


جوان دەڵێت تا لە ژیاندا بمێنێ‌ ئەو شەوەی لەبیر ناچێتەوە "قەت ئەو شەوەم بیرناچێتەوە، بە دەنگی گیانەوەری كێوی تۆقیم، لە ترسان و لە سەرمان ئازاری جەستە خوێناوییەكەم هەر لەبیر نەمابوو".


جوان كە لە كاژێر 12ی ئەو شەوە تاوەكو كاژێر 11ی رۆژی دواتر لە نێو ئەو چاڵەدا ماوەتەوە، باسی چۆنیەتی رزگاربوونی لەو چاڵە دەكات و دەڵێت "ئەو شەوەی براكانم وایان بەسەرهێنام، دایكم لە ماڵی خوشكێكم بوو، بەیانی كە گەڕابووەوە ماڵەوە من لەوێ‌ نەبووم، هەڕەشەی لە باوكم كردبوو ئەگەر تاوەكو دوو سەعاتی دیكە ئەو كچە نەهێننەوە، دەچمەوە ماڵی باوكم و لەوێ‌ خۆم دەكوژم".


ئەو هەڕەشەیەی دایكی جوان، كاریگەری لەسەر باوكی دەبێت و یەكسەر داوا لە كوڕەكانی دەكات ئەگەر جوان نەهێننەوە، دەیانكوژێت. جوان دەڵێت "نیوەڕۆ دایكم لەگەڵ براكانم هاتن، كە دایكم منی بەو شێوەیە بینی یەكسەر لە هۆش خۆی چوو. دواتر براكانم دەریانهێنام و بردمیان بۆ ماڵەوە".


جوان دەڵێت "دەست و قاچم ئاوسابوون، بەڵام براكانم لە ترسی پۆلیس نەوێران بمبەن بۆ نەخۆشخانە، چواردە رۆژ لە پێستی ئاژەڵیان گرتم، تاوەكو كەمێك باشتر بووم".


ساڵ و نیوێك بەند دەكرێت


سەرباری ئەو ئەشكەنجەدانە، براكانی هێشتا وازناهێنن. جوان دەڵێت "دوای ئەو رووداوە، ئیدی نەیانهێشت بچمە دەرەوە، تەلەفۆنیان لێ‌ قەدەغە كردم، تەنانەت نەمدەتوانی سەیری تەلەفزیۆنیش بكەم، كە دایكم لە ماڵەوە نەبا سەرزەنشتیان دەكردم، جارێك دایكم چووە پرسەیەك لە گوندەكەمان، چلەی هاوین بوو، منیان بردە ژێر زەمین و سۆپایان داگیرساند، تەنیا بۆ ئەوەی ئازارم بدەن".


گوتیشی "ساڵ و نیوێك لە ماڵەوە بەندیان كردم".


سەری خۆی هەڵدەگرێ‌


جوان، چیرۆكی پەیوەندییەكەی لەگەڵ ئەو كوڕەی خۆشیدەوێت بۆ دایكی دەگێڕێتەوە، قەناعەت بە دایكی دێنێ‌ كە بچێتە دەرەوە.


"بە هاوكاریی هاوڕێكەم چووم بۆ سۆران، لەوێوە بە قاچاخ چوو
به‌روار:  18/11/2018
836   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   917
کۆی سه‌ردان:   29263500