تورکیا دەڵێ بڕیارەکەی ئەمریکا دژ بە پەکەکە کەڵکی نیە و زۆر دواکەوتووە
ئەنقەرە - AA
گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا ئیبراهیم کاڵن لەبارەی پێدانی بەخشیش بەو کەسانەی زانیاری لەبارەی بەرپرسانی پەکەکە دەدەن لەلایەن ئەمریکاوە گوتی: "به پارێزه‌وه سه‌یری ئه‌م بڕیاره ده‌كه‌ین. بۆ ئێستا هیچ كه‌ڵكی نییه و پێمان وایه له ده‌ركردنی دواكه‌وتوون".
کاڵن بووە میوانی بەرنامەیەکی راستەوخۆی کەناڵی هەبەرتورک و تیایدا سەبارەت بە رۆژڤ وەڵامی پرسیارەکانی دایەوە.
ناوبراو لەبارەی پێدانی بەخشیش بەو کەسانەی زانیاری لەبارەی بەرپرسانی پەکەکە دەدەن لەلایەن ئەمریکاوە گوتی: "به پارێزه‌وه سه‌یری ئه‌م بڕیاره ده‌كه‌ین. بۆ ئێستا هیچ كه‌ڵكی نییه و پێمان وایه له ده‌ركردنی دواكه‌وتوون".
سەبارەت بە گەمارۆکانی سەر ئێران کاڵن گوتی: "به‌هه‌ر بیانوویه‌ك بێ، سزا به‌سه‌ر وڵاتێك بسه‌پێنرێ، ئێمه له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانمان خۆش نابین".
گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا ئیبراهیم کاڵن لە درێژەدا گوتیشی: "به زه‌قی دیاره كه بڕیاره‌كان دژ به ئێران سیاسین".
ئاژانسی ئانادۆڵ
به‌روار: 07/11/2018
509 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|