ئهو ژنه كوردهى تهنها خۆى له ئیجه رزگاریبوو. ٥ مناڵ وهاوسەرەکەی لەدەست داوە
خەندان-
میدیاکانی تورکیا ناسنامەی ئەو ژنەیان ئاشکراکرد کە لە ڕووداوی نقومبوونی بەلەمێکی کۆچبەران لە دەریای ئیجە ڕزگاری بوو.
بەپێی زانیاریەکانی ماڵپەڕی"ئێن سۆن هەبەر"ی تورکی ژنە کوردەکە ناوی مەهاباد ئیسماعیل عەلی-ەو هاوسەرەکەی و پێنج منداڵی لە ئاوەکەدا بێ سەروشوێن بوون.
ژنە کوردەکە ماوەی ٢٨ کاتژمێر لە ئاوەکەدا ماوەتەوە و بەهۆی بوونی هێلەکی فریاکەوتن سەر ئاوکەوتووە و دواتر لەلایەن پۆلیسی کەناراوەکانی شاری ئیزمیر ڕزگارکراوە.
ژنەکە لە لێدوانێکدا بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە، بەلەمەکە ٣٥ کۆچبەری تێدابووە و بەشێکی زۆریان هاوڵاتی باشووی کوردستان بوون.
مەهاباد بە چاوی پڕ گریانەوە دەڵێت "من و منداڵەکانم هێلەکی فریاکەوتنمان لەبەردابوو، بەڵام مێردەکەم لەبەریدانەبوو، لە دوای ژێرئاوکەوتنی بەلەمەکە ئیدی نازانم منداڵەکانم چیان لێهات".
هەروەها ئاماژەی بەوەشکردووە،"کاتێک بەلەمەکە ژێرئاوکەوتبوو، من و هاوسەرەکەم لە نزیک یەکبووین و بە مەلەکردن گەڕاینەوە بۆ کەناراوەکە، بەڵام هاوسەرەکەم لە شەوەوە تا نیوەڕۆ بەرگەی شەپۆلەکانی گرت، ئیدی توانای نەما و نازانم چی بەسەر هات".
بەپێی زانیاریەکان تا ئیستا گەڕان بەدوای تەرمی کۆچبەرەکانی دیکە بەردەوامی هەیە و تەرمی ٨ کۆچبەر لەلایەن پۆلیسی کەناراوەکانی تورکیاوە دۆزراونەتەوە، کە دوو لە تەرمەکان منداڵە تەمەن ٩ ساڵ و ١٢ ساڵەکەی مەهاباد ئیسماعیل-ن.
خێزانهكهى مههاباد سهرهتا له عێراقهوه چونهته ئیستهنبوڵ و دواتر لهوێوه چوونهته ئیزمیر رۆژى ٨ی ئەم مانگە کاتژمێر ٠٨:٠٠ی شەو لە دەریای ئیجەوە بەرەو یۆنان بەرێکەوتوون دوای کاتژمێرێک بەلەمەکەیان نوقم بووە.
بهروار: 11/10/2018
2261 جار خوێندراوهتهوه
|