١٥ هاووڵاتی دهۆک و زاخۆ لە ئینجە خنکان
ئاری جەلال سەرپەرشتیاری گشتی فیدراسیۆنی پەنابەران بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئەو كۆچبەرانەی کە شەوی چوارشەممە یەختەكەیان لە كەناراوەكانی ئیزمیر لە دەریای ئیجەدا نقومبوو، زۆرینەیان كوردن.

ئاری جەلال ڕاشیگەیاند،  تا ئێستا تەرمی زیاتر لە ١٥ هاووڵاتی خەڵکی دهۆک و زاخۆ لە نێو ئەو کەسانەدان کە خنکاون و گەڕان و پشکنینیش لەلایەن پۆلیسی تورکیاوە بۆ تەرمەکانى دیکە  بەردەوامە.

ئەوەشی خستە ڕوو ، لە كەناراوەكانی شاری ئیزمیری توركیا لەكاتی هەوڵی پەڕینەوەیان بۆ یۆنان، یەختێك كە ٣٥ كۆچبەری تێدابووە، نقومبووە.

سەرپەرشتیاری گشتی فیدراسیۆنی پەنابەران  وتیشی "لە بەلەمەكەدا ٣٥ كۆچەر هەبوون، تەنها یەك ژن خەڵكی زاخۆ رزگاری بووە". 

 ناوبراو راشیگەیاند "بەپێی ئەو بەڵگەنامانەی كە دەست ئەوان كەوتووە زۆرینەی ئەوهاووڵاتیانەی لەو رووداوەدا خنكاون خەڵكی سنوری قەزای زاخۆ و پارێزگای دهۆكن".

سەرپەرشتیاری گشتی فیدراسیۆنی پەنابەران ئەوەشی خستەروو لە ئێستادا نوێنەریان بەمەبەستی وەرگرتنی زانیاری زیاتر و دۆزینەوەی بەڵگەنامەی خنكاوەكان و هاوكاریكردنی گەڕانەوەی تەرمەكان بۆ هەرێمی كوردستان سەردانی ئیزمیر دەكات".

هــ،ڕ 
ئێن ئاڕ تی
به‌روار:  11/10/2018
866   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   580
کۆی سه‌ردان:   29259725