شەڕڤانان سێ چەتەى تورک و ئەڵمانی و کەنەدی-یان دەستگیرکرد
ناوەندی راگەیاندنی یەپەگە راگەیانداورێکى لەبارەى ئۆپراسیۆنێکى تایبەتى یەکەى دژە تیرۆر (یات - Y.A.T)ی سەر بە یەپەگە لە دژی شانە نووستووەکانى چەتەکان بڵاوکردەوە. لەو چالاکییەدا ٣ چەتەى تورک، ئەڵمانی و کەنەدی دەستگیرکران.

لە راگەیاندراوەکەى یەپەگەدا هاتووە:

"بەرخۆدانى ئێمە لە دژی چەتە بەربەرەکانى داعش کە لە ئەوروپا تاوەکو ئاسیا و لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا تۆقاندن ئەنجام دەدەن، بەردەوامیى هەیە. لە دوای ئۆپراسیۆنە سەرکەوتووەکان لە کۆبانێ و جزیر، ئێستاش دوایین قۆناغی هەڵمەتى گەردەلولی جزیر لە دێرەزۆر سەلمێنەری مێژووییە بۆ شەڕ لە دژی چەتەکان و سەرکەوتنەکانمان. شەڕی بەرخۆدانی ئێمە کە ئەمڕۆ لە رۆژئاوا و باکووری سوریا بەردەوامیى هەیە و بەو سەرکەوتنانەى کە لە هەر یەک لە قۆناغەکاندا بە دەستىهێناوە، بووەتە هیوا و ئومێدی مرۆڤایەتی. ئەو تێکۆشانە جوگرافیاى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست و کوردستان دەخاتە ژێر ئارامی و مسۆگەری و تێکۆشانەکەش لە هەموو کات زیاتر بە سەرکەوتنى گرنگ بەردەوامیى پێدەدرێت.

ئەو پێکهاتەیە خۆی بە هەموو شێوازەکانی عەقڵییەتى دواکەوتوانە تەیار کردووە. لە وڵاتانى ئەوروپا ژمارەیەک زۆر کەس بەشدارییان تیادا کردووە و بەو عەقڵییەتەوە خۆیان لە زۆرێک لە وڵاتەکاندا بەرێکخستن کردووە. بە تایبەتى شانە نووستووەکانى ئەو پێکهاتەیە لە رۆژئاوا و باکووری سوریادا بۆ ئەنجامدانى کۆمەڵکوژی دەستیان بە کار و رێکخستنى تایبەت و  جموجوڵ کردووە.  

ئێمە وەک هێزەکانى یەپەگە و یەپەژە لە بەرامبەر ئەو شانە نووستوانەدا ئۆپراسیۆنى سەرکەوتوانەمان ئەنجامداوە و ئەو ئۆپراسیۆنانەش لەم دواییانەدا بۆ راى گشتى بڵاوکراونەتەوە. لەو چوارچێوەیەدا یەکەى دژە تیرۆر (یات - Y.A.T) لە ئۆپراسیۆنێکى تایبەدا ٣ چەتەى تورک، ئەڵمانی و کەنەدییان دەستگیرکرد.

زانیاریى بەرفراوان لەبارەى ٣ چەتە دەستگیرکراوەکە

* چەتەیەک بە ناوی درک ریچارد پلیل ساڵی ٢٠١٥ لە سنووری تورکیاوە پەڕیوەتەوە بۆ ناو چەتەکانى داعش. لە تاقیگەکانى پراستییس (دروستکردنى ئەندامى دەستکرد)ی داعشدا دەستی بەکار کردووە و لە کاتە جیاوازەکاندا بەشداریى چالاکییە دژ بە مرۆڤایەتییەکانى داعشی کردووە.

* چەتەیەک بە ناوی محەمەد عەلی خەڵکی کەنەدا قەناس بە دەستى تایبەتى داعش بووە. ئەو کەسە لە رەقە، دێرەزۆر و حەسەکە بەشداریى شەڕەکانى کردووە. راهێنانى بە هەزاران چەتە کردووە و لە کاتە جیاوازەکاندا بەشداریى کردە دژ بە مرۆڤایەتییەکانى کردووە.  

ئەو چەتە لە سنووری تورکیاوە بەبێ هیچ رێگری و گرفتێک پەڕیوەتەوە بۆ ناو چەتەکان. بەپێى دانپیادانى ئەو چەتەیە و چەتەکانی تریش، ئەویش وەک هەزاران چەتەى تر لە سنوری تورکیاوە بەبێ هیچ رێگری و گرفتێک پەڕیوەتەوە بۆ سوریا. جگە لە دانپیادانانى چەتەکان بۆ پەڕینەوەیان لە سنووری تورکیا بەبێ گرفت، لێکۆڵینەوەکانى ئێمەش ئەوە دەسەلمێنێت کە هەزاران چەتە بەبێ گرفت لە سنووری تورکیاوە بەبێ گرفت پەڕیونەتەوە بۆ ناو چەتەکانى داعش لە سوریا.

ئەو چەتەیە لە ناو چەتەکاندا بە ئەبو توراب ئەل کەندی ناسراوە و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بۆ راکێشانى خەڵکى تر بۆ ناو چەتەکانى داعش زۆر چالاک بووە. لە دواى هێرشەکانى کۆبیک و ئۆتاوا لە کەنەدا کە بوو بووە هۆی کوژران و برینداربوونى ژمارەیەک سەرباز، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا داواى زیاترکردنى هێرشەکانى کردبوو و رایگەیاندبوو، چ کەسانى مەدەنی بن، یان کەسانی ئەمنی و چ کەسانى "بێ باوەڕ" بن دەبێت بکوژرێن. محەمەد عەلی لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ئەوەشى بڵاوکردووەتەوە، ئەو کەسانەى دەیانەوێت بچن بۆ ناو چەتەکان دەتوانن بە گەشت بڕۆن بۆ تورکیا لەوێ پەیوەندی دروست بکەن. ئەو چەتەیە گروپێک تیرۆریستى لە رێگاى تورکیاوە گواستووەتەوە بۆ سوریا و بردوونى بۆ ناو چەتەکانى داعش.

*  چەتەیەک بە ناوی ئەرگیون ئۆرهان لە تورکیاوە بەشداری ناو چەتەکانى داعش بووە. ئەو چەتەیە لە ئەڵمانیا لە دایکبووە. لە رێگەى تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە خۆی بە چەتەکانى داعش گەیاندووە. ئەویش ساڵی ٢٠١٥ لە سنووری تورکیاوە بەبێ گرفت پڕیوەتەوە بۆ سوریا و چووەتە ناو چەتەکانى داعش. ئەو کەسە لە جەرابلوس و رەقە کار و کردەى دژ بە مرۆڤایەتیى بۆ چەتەکان ئەنجامداوە.

پشتیوانى و هاوکاریى تورکیا

ئەو چەتانە کە لە ئەنجامی ئۆپراسیۆنى تایبەتدا دەستگیرکراون بە یارمەتیى تورکیا لە وڵاتە ئەوروپییەکانەوە هاتوون بۆ ناو داعش و خۆشیان دانیان بەوەدا ناوە.

ئێمەش دەزانین ئەو چەتانانەى کە تاوانى دژ بە مرۆڤایەتییان ئەنجامداوە خۆیان وەک شانەى بچووک رێکدەخەن و لە دەرفەتێکدا  ئامادەکاری بۆ ئەنجامدانى کۆمەڵکوژی دەکەن.

ئەو شانەیەى ئەو چەتانەش پلانى ئەوەى دانابوو، کە چەندین کۆمەڵکوژی ئەنجام بدات و بۆ ئەوەش دەستبەکار بوو بوون، بەڵام لە ئۆپراسیۆنى تایبەتی هێزەکانى ئێمەدا بێکاریگەر کران.

پێشتریش ئەوەمان بۆ راى گشتیى خستبووە روو و رامانگەیاندبوو، ژمارەیەکى زۆر چەتەى ئەوروپی و خەڵکى رۆژهەڵاتى ناوەڕاستمان دەستگیرکردووە و زۆربەیانمان بێکاریگەر کردووە. تێکۆشانی ئێمە بە بڕیارمەندییەکى گەورە بەڕێوەدەچێت و بەردەوامیش دەبێت و گەلەکەمان و راى گشتیش لە ئەنجامەکان ئاگادار دەکەینەوە و ئەنجامەکان بڵاودەکەینەوە".

ر.م

فورات نیوز
به‌روار:  11/10/2018
217   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  بابه‌تی زیاتر ...
كاتێک ووشەی خۆشەویستی دەبێتە. شیلەی شیعر ڕیتا /له ژێر داوای مردنە . دوعاى چاك بوونه وه ى بؤ بكه ن پيشكەشكردنى شاعيرو نووسه ری عەرەبی/ هاتف به شبوش چه ند دێڕێک لە شیعرەکانی درێژه‌ ...
ئا: بارام سوبحی‌ "مام جه‌لال تاڕاده‌یه‌كی‌ زۆر پیاوێكی‌ ماركسیه‌و زۆر به‌باشی‌ له‌ماركسیزم – لینینزم گه‌یشتوه‌، نه‌وشیروان مسته‌فا پیاوێكی‌ زیره‌ك‌و ورده‌، سه‌دام حسێن پیاوی‌ كه درێژه‌ ...
ئاکەپە لە شارەکانی کوردستان بەردەوامە لە پاکتاوکردن و سڕینەوەى سیاسی و کولتوریی گەلی کورد و دوژمنایەتییەکەی لەگەڵ کورد لە دوای هەڵبژاردنى شارەوانییەکان لە ٣١ی ئاداری ٢٠١٩ / ١١ی نەو درێژه‌ ...
ئەم وێنەیە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا بڵاوكراوەتەوە كە دەگوترێت گەشتیارێكی پاكستانییە و لەلایەن تیمی فڕۆكەیەكی هێڵی ئاسمانی عێراقەوە لێيدراوە. بە پێی ئەو زانیارییانەی دەربارەی وێ درێژه‌ ...
عەبدوڵا ئۆجالان لە ڕێگای پارێزەرانییەوە پەیامێکی نوێی بڵاو کردەوە و بە چالاکانی مانگرتووی وتووە: بە هەڵوێستێکی واتادار و دیرۆکی دەیبینم، کە بە پێشنیاری من کۆتاییتان بە مانگرتنی تام درێژه‌ ...
نابه‌رێكی‌ كورد هۆشداری‌ ده‌دات له‌باره‌ی‌ خراپی‌ دۆخی‌ په‌نابه‌ران له‌ دوورگه‌كان به‌هرۆز بوچانی‌، ئه‌و په‌نابه‌ره‌ كورده‌ی‌ كه‌ ماوه‌ی‌ چه‌ندین ساڵه‌ له‌ كه‌مپه‌كانی‌ په‌نابه‌ران درێژه‌ ...
لەبەدواداچونێکی پارتی چەپەکانی ئەڵمانیاو لەبەردەم ئەنجومەنی فیدرالیدا حکومەتی ئەڵمانی پاساوی داخستنی دوو دامەزراوەی ڕۆشنبیری کوردی بەوە دەهێنێتەوە کەپشتگیری لەپارتی کرێکارانی کوردس درێژه‌ ...
ئا: کاوە ڕەش بەریتانیا دوای ئەوەی ژنێك بەمەشروب و دەرمان سەرخۆش دەكەن، بەچوار كەس ‎دەستدرێژی دەكەنەسەرو، كەسی پێنجەمیش دەبێتە تەماشاكەر. ‎دوای ئەوەی دەستدرێژیكاران تۆمەتەكانیا درێژه‌ ...
حەوتووی ڕابردوو ئاگرێک لە ناوچەی نارینگی شاری یەڤلە کەوتەوە و بەهۆیەوە چەندین ئەنبار و شوێنی دیکە لەو ناوچەیە سووتان. ئاتۆلیەکەی سویوان سەعیدیان هونەرمەندی پەیکەرتاشیش یەکێک لەو درێژه‌ ...
شارپرێس: له‌ڕووداوێكی چاوه‌ڕواننه‌كراودا له‌شاری جه‌دده‌-ی سعودییه‌ یه‌كه‌م دیسكۆ كه‌ ناویان لێناوه‌ "قاوه‌خانه‌" كرایه‌وه‌. به‌گوێره‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی، له‌شاری جه‌دده‌ی سعو درێژه‌ ...
ژماره‌ی بابه‌ت
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   71
کۆی سه‌ردان:   17959206