33 به‌له‌می كۆچبه‌ران دیپۆرت كراونه‌ته‌وه
هەژار تەها
مالمۆکورد
به‌پێی دواهه‌مین ئاماری فه‌رمی هێزه‌كانی پاراستنی سنوره‌كانی ئوسترالیا له ساڵی 2013 ه‌وه ، 33 به‌له‌می قاچاخی كۆچبه‌ران به 827 سه‌رنشینه‌وه دیپۆرت كراونه‌ته‌وه.
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه كه له‌سه‌ر ماڵپه‌ری فه‌رمی وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئوسترالیا بلاَوكراوهتهوه ده‌ڵێت ئوسترالیا زۆر سه‌ركه‌وتوو بووه له ده‌ستنیشانكردن و دۆزینه‌وه‌ی به‌له‌می قاچاخی كۆچبه‌ران و تواناكانیشی زیاتر كردووه له‌وباره‌یه‌وه.
هه‌روه‌ها باس له دواهه‌مین به‌له‌می قاچاخی كۆچبه‌ران ده‌كات كه خۆیان گه‌یانده سنوره ئاوییه‌كانی ئوسترالیا كه 17 كۆچبه‌ری به‌ڕه‌گه‌ز ڤێتنامی هه‌ڵگرتبوو بهلاَم سه‌رجه‌میان ده‌ستگیركران و دیپۆرتی وولاَتهكهیان كراونه‌ته‌وه.
هاوكات، ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه داوا ده‌كات كه پڕۆسه‌ی به‌گژداچوونه‌وه‌ی بانده قاچاخچییه‌كان كه بازرگانی به مرۆڤه‌وه ده‌كه‌ن پێویستی به هه‌ماهه‌نگی زیاتری نێوده‌وڵه‌تییه.
بهروار: 10/10/2018
623 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|