13هەمین پێشانگەی نێودەوڵەتی كتێب لە هەولێر كرایەوە
خەندان-خۆزگە عەزیز

ئەمڕۆ چوارشەممە لە هەولێر بە بەشداری 17وڵات 13هەمین پێشانگەی نێودەوڵەتی كتێب كرایەوە و ماوەی 10 رۆژ بەردەوام دەبێت.

ئەبو بەنگین، سەرپەرشتیاری پێشانگاكە بە خەندان-ی راگەیاند، پێشانگاكە 500 هەزار ناونیشانی كتێبی جیاواز لە خۆدەگرێت و نزیكەی 300 دەزگای چاپ و بڵاوكردنەوە بەشداری پێشانگاكە دەكەن كە لە 17 وڵاتی جیاجیاوە بەشدارن.

ئاماژەی بەوەشكرد، لە پێشانگاكەدا كتێبی بابەتەكانی ئابووری، سیاسی كۆمەڵایەتی، هونەری و بابەتی منداڵان و چەند بابەتێكی دیكە هەیە.
بەوتەی سەرپەرشتیاری 13 هەمین پێشانگای نێودەوڵەتی كتێب 11 وڵاتی عەرەبی و سێ وڵاتی ئەوروپی و دوو وڵاتی دراوسێی هەرێم، كە توركیا و ئێرانن لەگەڵ هیندستان بەشداری پێشانگاكە دەكەن.

هاوكات سۆران عەزیز، بەڕێوەبەری كتێبخانەی ماڵی وەفایی بە خەندان-ی راگەیاند، ئەو پێشانگایە گرنگی تایبەتی خۆی هەیە، یەكێكە لە گرنگترین چالاكییەكان و زۆرترین خوێنەر لە هەموو شارەكانی كوردستان و دەرەوە سەردانی دەكەن سوودی مادیشی دەبێت بۆ کوردستان.
بەڕێوەبەری كتێبخانەی ماڵی وەفایی راشیگەیاند، ئەوان بە پێنج كتێبی نوێ و زیاتر لە 150 ناونیشانی کتێبی دیکە بەشداریانكردووە، كە زیاتر بابەتی فەلسەفە و ئەدەبیات كە لەناویدا شیعر و چیرۆك و رۆمان هەیە بەشدارییانکردووە، دوو سێ كتێبیشیان لەسەر ریفۆرمی ئاینی چاپكردووە.
به‌روار:  10/10/2018
492   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   284
کۆی سه‌ردان:   29253814