ژن ومێردێکی مەکسیکی 20 ئافره‌تیان كوشتووه،
K24- هه‌ولێر:
دوو هاوسه‌ری مه‌كسیكی دانیان به‌و تاوانه‌دا ناوه، به‌لایه‌نی كه‌م تائێستا 20 ئافره‌تیان له ده‌وروبه‌ری شاری مه‌كسیكۆ كوشتووه، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی كه له‌كاتی گواستنه‌وه‌ی پاشماوه‌كانی جه‌سته‌ی مرۆڤ له‌ڕێگه‌ی گالیسكه‌یه‌كی منداڵانه‌وه له‌لایه‌ن پۆلیسی ئه‌و وڵاته‌وه ده‌ستگیر كراون.
وه‌ك ئه‌و دوو هاوسه‌ره به‌ناوه‌كانی خوان كارلۆس و باتریسیا ئان دانیان پێداناوه، سه‌رنجی قوربانیانی تاوانه‌كانیان به‌وه به‌لای خۆیاندا راكێشاوه، كه خۆیان وه‌ك فرۆشیاری جل و به‌رگ به نرخێكی هه‌رزان نیشانداوه، بۆئه‌وه‌ی سه‌ردانیان بكه‌ن و به‌مشێوه‌یه هه‌موویان هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندووه.
هه‌روه‌ك پیاوه‌كه دانی به‌وه‌شدا ناوه، كه ده‌ستدرێژی سێكسی كردووه‌ته سه‌ر ژماره‌یه‌ك ئافره‌ت، به‌ر له‌وه‌ی بیانكوژێت و ئه‌ندامانی جه‌سته‌یان بۆ بازرگانانی ئه‌م بواره ده‌ربهێنێت، كه وه‌ك ئاماژه‌ی پێكراوه، پێشتر تاوانی له‌مجۆره دڕندانه له مه‌كسیك ئه‌نجامنه‌دراوه.
ئه‌و دوو هاوسه‌ره تاوانباره له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه‌كان ئاشكرایانكردووه، كۆرپه‌یه‌كی ساوای ته‌مه‌ن 2 مانگیش كه منداڵی یه‌كێك له قوربانییه‌كان بوو، فرۆشتوویانه.
وه‌ك ئاژانسی "ئه‌ی ئێف پی" بڵاویكرده‌وه، هه‌رچه‌نده لێكۆله‌ران تووشی شۆك بوون، كاتێك پیاوه تاوانباره‌كه باسی دڵخۆشی خۆی ده‌كرد كه ئه‌و كاره ده‌كات، به‌ڵام گه‌وره‌ترین شۆك له‌كاتێكدا بوو، كه پۆلیس هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر ماڵه‌كه‌یان و به‌ده‌یان پارچه له پاشماوه‌كانی جه‌سته‌ی مرۆڤیان له‌وێ دۆزییه‌وه كه له‌ناو ئینجانهكاندا له سه‌رتاپای ماڵه‌كه‌دا به چه‌مه‌نتۆ داپۆشرابوون، هه‌ندێك له پارچه‌كانیش له‌ناو كیسه‌ی پلاستیكی له بهفرگرهكهدا هه‌ڵگیرابوون.
كاتێكیش پشكنینی پزیشكی ده‌روونی بۆ ئه‌و دوو تاوانباره ئه‌نجامدراوه، ده‌ركه‌وتووه، پیاوه‌كه كێشه‌ی ژیری و هه‌ڵچوونی كه‌سایه‌تی هه‌یه، له‌كاتێكدا ئافره‌ته‌كه له‌كاتی منداڵبوون تووشی خهڵفانی مێشك بووه، به‌ڵام پزیشكان دووپاتیانكردووه‌ته‌وه، ئه‌و دوو تاوانباره به‌شی ئه‌وه‌نده به‌توانان كه جیاكاری له‌نێوان چاكه و خه‌راپه‌دا بكه‌ن.
بهروار: 10/10/2018
739 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|