ئەڵمانیا 40 هەزار پەنابەر دەگەڕێنێتەوە ئیتاڵیا
K24 – هه‌ولێر:

هێشتا رۆما و بەرلین لەسەر پرسی ئەو پەنابەرانەی لە ئیتالیا ناونوسکراون و چوونەتە ئەڵمانیا و وڵاتانی دیکەی ئەوروپا رێکنەکەوتوون، لە دواین لێدوانیشیدا ماتیۆ سالڤینی، وەزیری ناخۆی ئیتالیا، هەڕەشەی داخستنی فڕۆکەخانەکانی ئیتالیا دەکات.

بەگوێرەی هەواڵێکی سایتی ئاڕ تی رووسی، وەزیری ناوخۆی ئیتالیا رایگەیاندووە: "ئەگەر هەندێک کەس لە بەرلین و برۆکسل وابزانێت دەتوانێت دەیان پەنابەر بە گەشتی نایاسایی فڕۆکە بهێنێتە ئیتالیا، دەبێت ئەوە بزانێت هیچ فڕۆکەخانەیەکی ئیتالیا لە ئێستا و لە داهاتوو بوونی نابێت بۆ وەرگرتنی ئەو فڕۆکانە".

لێدوانی ئەم وەزیرەی ئیتالیا لە کاتێکدایە، رۆژنامەی لا ریپوبلیکای ئیتالی ئاشکرایکردبوو، لەگەڵ نزیکبوونەوەی هەڵبژاردنەکانی ئەڵمانیا، بەرلین نیازی هەیە لە 11ی ئەم مانگە، ئەو پەنابەرانەی لە ئیتالیا پێشتر ناونوسکراون دواتر بەرەو ئەڵمانیا کۆچییان کردووە، دووبارە بۆ ئیتالیایان بگەڕێنێتەوە.

لای خۆیەوە ئاژانسی دی پی ئەی ئەڵمانی ئەو هەواڵەی پشتڕاستکردۆتەوە و ژمارەی ئەو پەنابەرانەش بە نزیکەی 40 هەزار لە قەڵەم داوە.

کێشەی پەنابەران بۆتە مۆتەکەی بەردەم دامەزراوەکانی یەکێتی ئەوروپا و تاکو ئێستا نەتواندراوە بە تەواوی ئەو کێشەیە لە نێوان وڵاتانی ئەوروپا و ئەندامانی یەکێتییەکە چارەسەر بکرێت
به‌روار:  08/10/2018
1502   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   723
کۆی سه‌ردان:   29260924