ئەو کەسەی نادیە مورادی ڕزگارکرد چیرۆکەکەی دەگێڕێتەوە
نادیه موراد خه‌ڵاتی نۆبڵی پێبه‌خشرا، به‌ڵام ئه‌وه‌ی رزگاریكرد ئێستا له ئه‌ڵمانیایه‌و ھێشتا مافی په‌نابه‌ری پێ نه‌دراوه.
گۆڤاری (تایم)ی ئه‌مریكا راپۆرتێكی له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه بڵاوكردۆته‌وه كه خاوه‌نی خه‌ڵاتی نۆبڵی له‌ده‌ست تیرۆریستانی داعش رزگاركردوه كه ئه‌ویش كچه كوردی ئێزدی (نادیه موراد)ـه، ئه‌و كه‌سه ناوی عومه‌ر عه‌بدولجه‌باره‌و له ئه‌ڵمانیا ده‌ژی.
عومه‌ر له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ گۆڤاره‌كه ده‌ڵێت، له موسڵ پیشه‌ی دارتاشی كردوه‌و ئه‌وكاته‌ی نادیه‌ی رزگاركردوه خێزانه‌كه‌ی دووگیان بوه‌و چاوه‌ڕێی ھاتنه دنیای منداڵی دوه‌میانی كردوه، عومه‌ر ده‌ڵێت، له نیوه شه‌وێكی كۆتایی ھاوینی ساڵی ٢٠١٤ دا گوێیان له ته‌قه‌ی ده‌رگاكه‌یان بوه، له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی له‌وه ترساون جارێكی تر چه‌كداره‌كانی داعش ھه‌ڵیانكوتابێته‌وه سه‌ریان، چونكه سه‌ردانكردن له‌كاتێكی دره‌نگوه‌ختدا كارێكی نامۆیه له كۆمه‌ڵگای عێراقیدا.
عومه‌ر ده‌ڵێت، كاتێك له‌گه‌ڵ باوكی‌دا چون ده‌رگاكه بكه‌نه‌وه كه‌سێكییان له‌به‌رده‌م ده‌رگاكه‌دا بینیوه، كه له سه‌ره‌وه تا قاچه‌كانی داپۆشراوبون و داوایكردوه ھاوكاری بكه‌ن، چونكه ده‌ستدرێژی كراوه‌ته‌سه‌ری، ده‌ستبه‌جێ رایكێشاوه‌ته ژوره‌وه تا كه‌س نه‌یبینێ و به‌ترسێكی زۆره‌وه‌و به ھێواشی وتویه‌تی (ناوی نادییه‌یه‌و خه‌ڵكی كۆجۆیه كه شارێكی ئێزیدیه‌و ده‌كه‌وێته لای باشوری شنگاله‌وه، باسی له‌وه كردوه كه داعشه‌كان ده‌ستگیریان كردوه‌و ھێناویانه له موسڵ وه‌ك سه‌بایا كڕین و فرۆشتیان پێوه‌كردوه، وتویه‌تی روبه‌ڕوی ده‌ستدرێژی بۆته‌وه‌و لێیدراوه‌و چه‌ندینجار كڕین و فرۆشتنی پێوه‌كراوه تا له ماڵێكدا ھه‌لی ھه‌ڵاتنی بۆ ھاتۆته پێشه‌وه‌و رایكردوه ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی بیریان چوه قفڵ له‌و ده‌رگایه بدرێت كه تیایدا بوه.
نادیه موراد له كتێبه‌كه‌یدا به‌ناوی (كۆتا كچ) باسی له دیلێتی خۆیكردوه به درێژی باسی له ده‌ستدرێژییه‌كان و فرۆشتن و نه‌ھامه‌تییه‌كانی كردوه له‌لایه‌ن توندڕه‌وه‌كانه‌وه، ھه‌ر له‌و كتێبه‌یدا رێز ده‌نێرێت بۆ عومه‌رو خێزانه‌كه‌ی و ده‌نوسێت (نازانێت باشن یان نا، چونكه زۆربه‌ی موسڵییه‌كان ره‌وشیان زۆر خراپه).
دواتر عومه‌ر بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نوسی نادیه ده‌دات له‌كاتێكدا دراوسێكانیشان ھاوسۆزبون له‌گه‌ڵ داعشدا، عومه‌ر ده‌ڵێت له‌ماڵی خۆیان شاردویانه‌ته‌وه په‌یوه‌ندی كردوه به براكه‌ی نادییه‌وه كه ٨٠ میل دوربوو لێیانه‌وه‌و له‌ناو كه‌مپێكی په‌نابه‌راندا ژیاوه تا پلانێكی بۆ ده‌ربازكردنی دابنێن، چونكه ده‌ركردنی نادیه له‌ناو موسڵ زۆر زه‌حمه‌ت بوه.
عومه‌ر ده‌ڵێت، ئامۆزاكه‌م پێناسێكی به‌ناوی كه‌سێكی عه‌ره‌بی سوننه بۆ دروستكردین كه له‌سه‌ر شاری كه‌ركوك بو ئه‌و شاره‌ی ١٠٠ كیلۆمه‌تر لێیانه‌وه دوربوه، ئه‌م بیرۆكه‌یه له‌كاتێكدا بوه داعش كۆنترۆڵی ھه‌موو ده‌روازه‌كانی ھاتن و چونه‌ده‌ره‌وه‌ی موسڵی كردبو بڕیاریاندا وابڵێن كه ھاوسه‌ری عومه‌ر سه‌ردانی دایك و باوكی ده‌كات كه له كه‌ركوكن.
له كتێبه‌كه‌یدا نادیه باسی چۆنێتی ھه‌ڵاتنه‌كه‌ی كردوه، ئه‌و ده‌ڵێت، شه‌وێك پێشتر ھه‌وڵیداوه ناوی پێناسه نوێكه له‌به‌ر بكات كه ناوێكی عه‌ره‌بی سونه بوه ھه‌روه‌ھا ناوی دایك و رۆژی له‌دایكبونی و زانیاری له‌سه‌ر شاری كه‌ركوك ئه‌و شاره‌ی پێشتر سه‌ردانی نه‌كردوه‌و ھیچی له‌باره‌یه‌وه نه‌زانیوه، بۆیه بچوكترین ھه‌ڵه له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره‌كاندا كوشتنی مسۆگه‌ر ده‌كات.
نادیه ده‌ڵێت، له‌یه‌كه‌م خاڵدا له ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كه داعشه‌كان ھه‌ستان به پشكنینی ئۆتۆمبێله‌كه‌و به‌توندی كێشایان به‌سه‌ر سنگ و دڵی عومه‌رداو ده‌ستگیریان كرد، ده‌ترسام له‌وه‌ی بگه‌ڕێمه‌وه بۆ كۆیلایه‌تی و سزای ھه‌ڵاتنیش وه‌ربگرم له‌وانه‌شه ره‌شترین چاره‌نوس چاوه‌ڕوانم بكات.
من له‌سه‌ر كورسییه‌كانی دواوه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه دانیشتم له‌پشتی په‌چه‌كه‌مه‌وه ته‌نھا چاوه‌كانم دیاربون، عومه‌ر وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی دایه‌وه‌و چه‌كداره‌كان داوای پێناسه‌كانیان كرد، پرسیان كرد بۆ كوێ ده‌چن؟ بۆچی ده‌چن بۆ كه‌ركوك؟ كه‌ی ده‌گه‌ڕێنه‌وه؟ له‌كاته زیاتر ھه‌ستم به ترس كرد كاتێك وێنه‌ی خۆمم بینی به ته‌نیشت دوو ژنی تری ئێزدییه‌وه ھه‌ڵواسراون، ئینجا دڵنیابوم كه به وردی بۆ من ده‌گه‌ڕێن.
عومه‌ر له‌چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا باس له‌و ساته ده‌كات و ده‌ڵێت، داعشه‌كان رێگه‌یان به تێپه‌ڕاندنیان داوه، به‌ڵام داوایان له نادیه نه‌كرد په‌چه‌كه‌ی لابه‌رێت تا روخساری ببینن ته‌نھا له‌گه‌ڵ خۆیدا قسه‌یان كردوه، ئه‌گه‌ر نادیه قسه‌ی بكردایه ئه‌وا زۆربه‌ی عێراقییه‌كان ده‌توانن جیاوازی له دیالێكتی نێوان عه‌ره‌بی كه‌ركوك و ئێزدییه‌كان بكه‌ن.
له كتێبه‌كه‌یدا نادیه باسی ساتی گه‌یشتنی به كه‌ركوك كردوه‌و وتویه‌تی: به‌چه‌ند خالێكی تری پشكنیندا تێپه‌ڕین پێشئه‌وه‌ی شۆفێری تاكسیه‌كه‌مان داوامان لێبكات دابه‌زین، دواتر به‌چه‌ند به‌ربه‌ستێكدا رێمانكرد كه بۆشایی نێوان كۆتایی خاڵی پشكنینی داعش و ھێزه‌كانی پێشمه‌رگه بو، رۆژی دواتریش له ھۆتێلێكی ھه‌ولێر كۆتا رۆژبوو ئیتر ماڵئاواییم له عومه‌ر كرد له‌كاتێكدا ده‌مزانی ده‌رگاكانی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی بۆ شاری موسڵ لێ داخراون.
گۆڤاری تایم له چاوپێكه‌وتنه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ عومه‌ر ده‌ڵێت: زۆر كه‌س ھه‌ن چیرۆكی عومه‌ر نازانن كه ده‌ردیسه‌ری زۆری بینیوه تا خۆی گه‌یاندۆته ئه‌ڵمانیا له مارسی ساڵی ٢٠١٥ دا، ئه‌و داوای مافی په‌نابه‌ری كردوه، دوای زیاتر له سێ ساڵ ھێشتا وه‌رینه‌گرتوه‌و ته‌نھا ڤیزایه‌كی كاتی پێدراوه كه تا مانگی پێنجی ساڵی ٢٠١٨ بوه، دوای ته‌واو بونی داوای نوێكردنه‌وه‌ی كردوه، به‌ڵام حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا داوای پاسپۆرتی عێراقی لێكردوه كه نییه‌تی و ئه‌و وه‌ك ھه‌موو عێراقییه‌ك له‌وه ده‌ترسێ به‌غداد به‌ته‌واوی كۆتایی داعش رابگه‌یه‌نێت و دواتر به‌زۆره‌ملێ بیگه‌ڕێننه‌وه بۆ عێراق، عومه‌ر ده‌ڵێت، ھێشتا له رێگه‌ی ئه‌نته‌رنێته‌وه له‌لایه‌ن داعشه‌وه ھه‌ڕه‌شه‌ی لێده‌كرێت و ھه‌ست به ئاسوده‌یی ناكات، ئه‌و پێیوایه ھه‌ڕه‌شه‌یه‌كی زۆر له‌سه‌ر ژیانێتی و وه‌ك وتویه‌تی نامه‌یه‌كی بۆ ھاتوه تیایدا نوسیویانه كه گه‌یشتونه‌ته ئه‌ڵمانیاو به‌دوایدا ده‌گه‌ڕێن.
عومه‌ر ده‌ڵێت، له‌و كاره‌ی كردویه‌تی په‌شیمان نییه، چونكه ویستویه‌تی نادیه بگه‌یه‌نێته ده‌ستی كه‌سوكاره‌كه‌ی، دوای گه‌یشتنی به ھه‌رێمی كوردستان و بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌كانی له راگه‌یاندنه‌كاندا بۆته ھۆكاری ئه‌وه‌ی خۆی و كه‌سوكاره‌كه‌شی بناسرێنه‌وه، ئه‌و ئێستا داوای ئه‌وه ده‌كات خێزانه‌كه‌ی به‌رێته ئه‌ڵمانیا تا ئه‌وانیش له مه‌ترسی دوربخاته‌وه‌و خۆشی له ته‌نھایی رزگای ببێت.
ئێستا عومه‌ر ده‌ڵێت، چه‌ندین مانگه قسه‌ی له‌گه‌ڵ نادیه موراددا نه‌كردوه ئه‌وه‌ی من و خێزانه‌كه‌شم كردومانه بۆی لێی په‌شیمان نین، چونكه توانیومانه زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌ك بگه‌ڕێنینه‌وه بۆسه‌ر لێوی خێزانێك، گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و پێكه‌نینه‌ش گرنگ نییه كێ ده‌یكات.
له كتێبه‌كه‌ی نادیه مورادا (عومه‌ر عه‌بدولجه‌بار) كاره‌كته‌رێكی سه‌ره‌كییه، به‌ڵام به‌ناوی (ناسر)ـه‌وه ناسیێنراوه‌و رۆڵ ده‌بینێت.
PUKmedia کوردساتنیوز- وه‌رگێڕانی- كیسرا ئه‌حمه‌د
به‌روار: 06/10/2018
1462 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|