په‌نابه‌رێكی كورد خه‌لاَتێكی نێوده‌وڵه‌تی وه‌رده‌گرێت
هەژار تەها
مالمۆکورد
په‌نابه‌ره كورده‌كه‌ی دوورگه‌ی مانوس كه ناسراوه به به‌هرۆز بوچانی خه‌لاَتی (ئه‌ننا پۆلیتكۆڤسكایه) ی وه‌رگرت بۆ ساڵی 2018. خه‌لاَتكردنی ئه‌م په‌نابه‌ره له به‌رامبه‌ر كار و چالاكییه‌كانی دێت كه له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا له‌و دورگه‌یه ئه‌نجامی داوه و به‌به‌رده‌وامی گرفت و نه‌هامه‌تییه‌كانی په‌نابه‌رانی له نوسینه‌كانیدا بلاَو ده‌كاته‌وه.
بوچانی، له بنه‌ڕه‌تدا خه‌ڵكی ڕۆژهه‌لاَتی كوردستانه و ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه له كه‌مپه‌كانی دوورگه‌ی مانوس ده‌ستبه‌سه‌ره.
په‌نابه‌رانی دوورگه‌ی ناورۆ و مانوسی پاپانیوگینیا ئه‌و كه‌سانه‌ن كه پێشتر ویستویانه به قاچاخ و به به‌له‌م ڕوو له ئوسترالیا بكه‌ن و هه‌رگیز له ئوسترالیا نیشته‌جێ ناكرێن.
خه‌لاَتی (ئه‌ننا پۆلیتكۆڤسكایه) خه‌لاَێكی سالاَنه‌یه كه به‌ناوی ڕۆژنامه‌نوس ئه‌ننا پۆلیتكۆڤسكایه ناونراوه كه له ساڵی 2006 دا كوژراوه له به‌رامبه‌ر بێده‌نگنه‌بوونی له‌سه‌ر كاره ڕۆژنامه‌نووسییه‌كانی.
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ری رۆژنامه‌ی گاردیان
به‌روار: 06/10/2018
890 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|