ژمارەی کورسی لایەنەکان لە پەرلەمان ئاشکراکرا
ئێوارەی ئەمڕۆ کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێمی کوردستان لە ٨٥%ی ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی ڕاگەیاند.
پارتی دیموکراتی کوردستان ٥٩٥ هەزار و ٥٩٢ دەنگی بە دەستهێناوە کە دەکاتە ٤٤ کورسی پەرلەمان و پلەی یەکەمی هەیە.
یەکێتى نیشتمانی کوردستان ٢٧٨ هەزار و ٥٧٥ دەنگى بە دەستهێناوە و کە دەکاتە ٢٢ کورسی پەرلەمان و پلەی دووەمی هەیە.
گۆڕان ١٦٤ هەزار و ٣٣٦ دەنگى بە دەستهێناوە و دەکاتە ١٢ کورسی پەرلەمان و پلەی سێیەمی هەیە.
جوڵانەوەی نەوەى نوێ ١١٣ هەزار و ٢٩٧ دەنگى بە دەستهێناوە و دەکاتە ٩ کورسی و لە پلەى چوارەمدایە.
کۆمەڵی ئیسلامی ٩٤ هەزار و ٩٩٢ دەنگی بە دەستهێناوە کە دەکاتە ٧ کورسی پەرلەمان و پلەی پێنجەمی هەیە.
بەرەو ئیسلاح ٦٩ هەزار و ٤٧٧ دەنگى بەدەستهێناوە و دەکاتە ٥ کورسی و لە پلەی شەشەمدایە
ئێن ئاڕتی
بهروار: 05/10/2018
879 جار خوێندراوهتهوه
|