ڤیدیۆی ئەو کچە کوردەی گرتە سێکسییەکانی بڵاوکرانەوە و داوای سڕینەوەیان دەکات

دوای ئەوەی رۆژی سێشەممە (٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨)، گرتەیەکی ڤیدیۆیی لەسەر کچە کوردێکی تەمەن ١٧-١٨ساڵ بڵاودەکرێتەوە کە بانگەشەی ئەوە دەکات لەماوەی مانگێکدا دەبێتە یەکەم کچە ئەستێرەی کورد لە فلمە سێکسییەکاندا کار بکات، بەڵام لە روونکردنەوەیەکی نوێی ڤیدیۆییدا ئەمڕۆ دانینا بەوەدا کە "ھاوڕێی خراپ" ئەو کارەیەیان پێکردووەو بەبێ پرسیی ئەو؛ گرتە ڤیدیۆییەکەی دوێنێی بڵاوکراوەتەوە.


ئەو کچە کوردە کە ناو و ناسنامەی تەواوەتی لای دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی پارێزراوە، لەپارچە ڤیدیۆیەکی پێشتر بڵاوکراوەدا؛ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستەگرام خۆی وەک ئەستێرەیەکی فلمە سێکسییەکان دەناسێنێت کە بەمزووانە دەستبەکاردەبێت و "عەقڵی داخراوی کورد" دەکاتەوە.


ئەو گرتە ڤیدیۆییە، ھەر زوو بەناو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبویەوەو دەیان پەیج و ئەکاونتی دیکەی بەناوەوە دروستکرا. ھەربۆیە ئەمڕۆ لەروونکردنەوەیەکی ڤیدیۆییدا، ئەو کچە کوردە داوای سڕینەوەی سەرجەم ئەو ڤیدیۆو وێنانەی پێشتری دەکات و دان بەوەدا دەنێت کە "ھاورێی خراپ" ئەو کارەیان پێکردووەو بەبێ پرسی خۆی وێنەو گرتە ڤیدۆکانی پێشتری بڵاوکراونەتەوە.


لەدرێژەی روونکردنەوە ڤیدیۆییەکەیدا، ئەو کچە کوردە ئاماژە بەوە دەدات کە "ماوەی دوو رۆژە وێنەو ڤیدیۆی من بڵاودەبێتەوە، راستە وێنەکان منم، بەڵام خۆم دامنەگرتووە و خەڵک ئەکاونت بەناوی منەوە دروستدەکات و قسەی خراپم پێدەڵێت کە وانییە. من کچێکی خراپ نیم و ١٧ ساڵم، ھاوڕێی خراپ بردمییە سەر ئەو ھەڵەیە، تکایە ئیتر بڵاویمەکەنەوە".


لە رابردوودا، دەستوەردانە نێو ژیانی تایبەتی کەسەکان و بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆیی تایبەتییان لەسەروەختی ململانێ و ھەڵمەتی بانگەشەی ھەڵبژاردنەکاندا بووەتە ھۆی نانەوەی پشێوی و دروستکردنی گرفت و کێشەی کۆمەڵایەتیی کە زۆرجار بە راوەدونان یان بێبەریکردن و کوشتن و خۆکوشتنی کچان و ژنان کۆتایی ھاتووە.


بەپێی پێگەی ئەلێکسا بۆ ریزبەندییکردنی ژمارەی سەردانکەرانی سایتە ئەلکترۆنییەکان، پێگەیەکی تایبەت بەنمایشکردنی فیلمی سێکسیی؛ ریزبەندی سیانزەمی لەلیستی پڕ بینەرترین پێگەی ئەلکترۆنیی لەسەر ئاستی عێراق گرتووە.


لەکولتوری خۆرھەڵاتیی کوردییدا، بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی رووت و سێکسیی بەشێوەیەکی نەرێنی سەیر دەکرێت و ھەندێجار وەک تۆڵەکردنەوەو بۆ ناوزڕاندنی کەسێک بەکاردەھێنرێت. لەم نێوەندەشدا کچان و ژنان پشکی شێری قوربانییەکانیان بەردەکەوێت.

ئێن ئاڕتی
سەیری ڤیدیۆکە بکەن

به‌روار:  04/10/2018
3585   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   686
کۆی سه‌ردان:   29266876