بەچاوی خۆمان بینمان هەڕەشە لە چاودێری سەرسەندوقەکانی دەنگدان کرا
تاکو ئێستا تەواوی دەنگەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ژمارە نەکراوە وا چاوەڕوان دەکرێت کە ئەمڕۆ ئەنجامە بەریاییەکان ڕابگەیەندرێت. بەڵام بە وتەی چاودێرە نێودەوڵەتییەکان کە لە کاتی هەڵبژارنەکەدا لەوێیە ساختەکاریی بەرچاو ئەنجامدراوە.

ئەنیکا لیلمێتس، ئەندامی پەرلەمانی پێشووی پارتی ژینکە و هاوکات نوێنەری ڕێکخراوی ئەرووپی بۆ چاودێریکردنی هەڵبژاردن کە لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا لەوێ بووە  دەڵێ.

     بەچاوی خۆمان بینمان هەڕەشە لە چاودێری سەرسەندوقەکانی دەنگدان کرا و  کێشە سەرەکییەکانیش کە دەشێ لەلایەن پارتە حوکمڕانەکانی هەرێمی کوردستانەوە ئەنجامدراوبن ئەمانەن، لە لیستی دەنگدەراندا ناوی دووبارە، ناوی بێ بنەما ، ناوی دووبارە، ناوی مردووان هەبووە. ئێمە بەچاوی خۆمان بینیمان چۆن کوڕی گەنج هەوڵی هاتنە ژوورەوەیان بۆ نێو هۆڵی دەنگدان دەدا، لە کاتێکا ئەو گەنجانە مافی دەنگدانیان نەبووە. بۆیە لە ڕووی ئەم کارانەوە هەڵبژاردنەکە وەک پرۆسەیەکی دیموکراتی لەقەڵەم نادرێ.

جێی باسە کە تا ڕادەیەک کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی کوردستانیش ڕایانگەیاندووە کە سەرپێچی لە هەڵبژاردندا کراوە و ئەوان ئیجارائاتی خۆیان دەکەن. بۆ نمونە ئەو بنکانەی  ساختەکاریان تێدا ئەنجامدراوە دەنگەکانیان پووچەڵ دەکرێتەوە.

 بەپێی ئەنجامە نافەرمییەکان کە دەزگای ڕاگەیاندنی ڕووداو، نزیک لە پارتی دیموکراتی کوردستان بڵاویکردۆتەوە، ئەنجامەکان تاکو ئێستا بەم شێوەن. پارتی دیموکراتی کوردستان براوەی هەڵبژاردنەکەیە و نزیکەی لە %٤٥ دەنگەکانی مسۆگەر کردووە. یەکێتی نیشتمانی کوردستان دووەمە و نزیکەی %٢٠ دەنگەکانی مسۆکەر کردووە، بزووتنەوەی گۆڕان نزیکەی لە %١٢ دەنگەکان و جوڵانەوەی نەوەی نوێ کە یەکەمجار بەشداری هەڵبژاردن دەکەن زیاتر لە %٨ دەنگەکانیان مسۆگەر کردووە.

 بەڵام نەوەی نوێ ئەنجامەکانی هەڵبژاردن ڕەت دەکەنەوە و ڕایانگەیاندووە کە ئەوا بەشداری خولی پەرلەمانی داهاتوو ناکەن.

جێی باسە شاندی نێونەتەوەی چاودێرانی هەڵبژاردن کە ئانیکا لیلێمتس لە خۆ دەگرێ هەروەها جەبار ئەمین، ئەندامی پێشووی پەرلەمانی سودید لەسەر پارتی ژینگە ئەندامێکی هەمان شاندبووە و باس  لە ئەرکی ڕێکخراوی ئەرووپی بۆ چاودێریکردنی هەڵبژاردن دەکات. جەبار ئەمینیش بەهەمان شێوەی ئانیکا لیلێمێتس باسی لەوش کرد کە پێشێلکاریی و ساختەکارییەکی زۆر لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا کراوە، بەڵام سەبارەت بەو پرسیارەی کە ئایا بۆچی پەیوەندییان بە کومیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی کوردستان بۆ گەیاندنی سکاڵا نەکردووە، لەوەڵامدا جەبار ئەمین دەڵێ.

      ئێمە دەزانی ئەوان ئێستا سەریانقاڵە و کاریان زۆرە، پاشان دەبێ ئێمە ڕاپۆرتی خۆمان تەواو بنووسین. لە پاش ئەم کارانە هەوڵدەدەین پەیوەندیان پێوەبکەین و ڕاپۆرتی خۆیشمان بۆ ڕای گشتی دەخەینە بەردەست.

گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرە
به‌روار:  03/10/2018
363   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   119
کۆی سه‌ردان:   29219907