کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "ئەکرەم خەلیلی"، تەمەن ٢٧ ساڵ کوژرا
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەوڵی فورات، شەوی دووشەممە١ی تەشرینی یەکەم/ ٩ی ڕەزبەر،کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "ئەکرەم خەلیلی"، تەمەن ٢٧ ساڵ، خەڵکی "کووران" لە ناوچەی سۆمای برادۆست، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی ڕژیمی ئێران گیانی لە دەست دا.
بە پێی هەواڵەکان هێزە چەکدارەکانی ڕژیمی ئێران ، لە سنووری شاری سەڵماس-ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، دەسڕێژیان لە ژمارەیەک لە کۆڵبەرانی کورد کردووە، کە لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بە ناوی ئەکرەم خەلیلی کوژراوە.
بە پێی ئامارەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە مانگی ئەیلوول'ڕەزبەردا بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیمی ئێران لەسەر سنوورەکانی ڕۆژهەلاتی کوردستان ٨ کۆڵبەرکوژران و ٢١ کۆڵبەری دیکەش بریندار بوونە.
فورات نیوز
بهروار: 02/10/2018
671 جار خوێندراوهتهوه
|