شاسوار عەبدولواحید: ئەگەر ئەنجامەکان بەمشێوەیە بن نەوەی نوێ بەشداری پەرلەمانی داهاتوو ناکات
شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ ڕایگەیاند، ئەگەر ئەنجامەکان بەم شێوەیەی ئێستا بن جوڵانەوەی نەوەی نوێ بەشداری خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان ناکات.

شاسوار عەبدولواحید لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ھەڵوێستی جووڵانەوەکەی لە بارەی پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئاشکراکرد و وتی، "ھەڵوێستێکی ئازایانەمان ھەبێت، لەمەودا قۆناغێکی نوێ دەستپێدەکەین، لە شەقام و ھەر جێیەک بێت لەگەڵ خەڵکداین و خۆپیشاندان دەکەین و دوکان و بازاڕ دادەخەین".

وتیشی، ناکرێت یەکێتی و پارتی بە ئارەزووی خۆیان کورسی ببەخشتنەوە، ھەر لایەنێکیش بەشداری بکات لە پەرلەمانێکی لە مشێوەیە، شەرعییەت دەدات بەو پرۆسەیە.

جەختی لەوەشکردەوە، لە ھەڵبژاردنی پەرلەماندا بە ڕەگەزنامە و ناسنامەی ساختەوە دەنگدراوە و سندوقی ئامادەکرا و لە جێی سندوقی ڕاستەقینە دانراوە و چاودێری لایەنەکان و کارمەندانی کۆمسیۆن دەرکراون.

ئاماژەی بەوەشکرد، نەوەی نوێ چاوی لە پۆست و پارە نییە و دڵنایی دەدات لە ڕیزی ھاووڵاتیان بەردەوام دەبێت.

هیوای ئەوەشیخواست، هێزەکانی دەرەوەی دەسەڵات لەگەڵ هەڵوێستەکەی نەوەی نوێدا بن و بایکۆتی خولی پێنجەمی پەرلەمان بکەن.

ک.ع
ئێن ئاڕتی
به‌روار:  01/10/2018
445   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   953
کۆی سه‌ردان:   29264410