"نۆبڵ دەبەخشرێتە ئەو پسپۆڕانەی ژیانی تووشبوانی شێرپەنجەیان ڕزگار کردووە"
هەریەکە لە پسپۆڕان جەیمس پی ئالیسۆنی ئەمریکی  و تاسووکو هونجۆی یابانی خەڵاتی نۆبێلیان لە بواری  پزیشکییان پێ دەبەخشرێت.

هۆکاری پێدانی ئەم خەڵاتەکەش ئەوەیە کە هەریەکە لە  کاریان کردووە لە چارەسەری شێرپەنجە و بیرۆکەی نوێیان لەبارەی سیستمی بەرگری لە رێگەگرتن لە دروستبوونی خانەی شێرپەنجەی هەبووە. ئالان فتووحی پزیشک و لێکۆڵەوەر لە بواری شێرپەنجە و دەرمانناسیدا لە لە نەخۆشخانەی کارۆلینسکا لە ستۆکهۆڵم  باس لە گرنگی کاری ئەم دوو پسپۆڕە دەکات و دەڵێت.

     کارێکیان کردووە کە هیوا بۆ زۆر لەو نەخۆشانە بگەڕێننەوە. هەر بۆ نمونە لە چەن نەوع سەرتاندا، بەتایبەتی لە ئەوی پێدەوترێت مێلانۆم کە دەساڵ لەمەو بەر تەقریبەن هیچ کەس نەیدەتوانی بژی ئەگەر ئەوەی هەبووایە، ئێستا وای لێهاتووە لە هەر سێ نەخۆشێک یەکێکیان تەنانەت دەتوانێت چاک ببێتەوە. بەشێکی دیکەیان دەتوانن ژیانی خۆیان تەندرووست ڕابگرن بەو دەرمانانەی کە بەهۆی لێکۆڵینەوەی ئەم دوو پسپۆڕەوە دۆزراوەتەوە.

گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرە
 
به‌روار:  01/10/2018
606   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   1122
کۆی سه‌ردان:   29236851