د. کەمال مەزهەر مێژوونووسی بەناوبانگی کورد تەندروستی ناجێگیرە
لە ئێستادا د. کەمال مەزهەر مێژوونووسی بەناوبانگی کورد تەندروستی ناجێگیرە و توانای ناسینەوەی کەسەکانی نەماوە.
مستەفا ساڵح کەریم لەبارەی دۆخی تەندروستی د.کەمال مەزهەرەوە بۆ دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی وتی: بەداخەوە دۆخی تەندروستی ناجێگیرە، پێشتر و لەساڵی رابردوودا سەردانی د.کەمال مەزهەرم کرد ئەو کات ناسیمیەوە، بەڵام لەسەرەتای ئەم مانگەدا و لەسەردانی دووەممدا نەیناسیمەوە.
مستەفا ساڵح کەریم نوسەر و رۆژنامەنووس لەگەڵ بڵاوکردنەوەی وێنەیەک لەگەڵ د.کەمال مەزهەر، نوسیویەتی، "له‌گه‌ڵ میرانی كوڕه‌زامدا چووینه سه‌ردانی، داخم ناچێ هه‌رچه‌نده خاتوو شه‌هلا هه‌وڵی له‌گه‌ڵ دكتۆر دا به‌ڵام نه‌یناسیمه‌وه، به‌ڕاستی زۆر خه‌فه‌تم خوارد، زۆرم پێ ناخۆش بوو كه دكتۆر كه‌مال مه‌زهه‌ری گه‌وره مێژوونووسی كورد ئاوا له‌و حاڵه‌ته‌دا ببینم."
مستەفا ساڵح کەریم لە نوسینەکەیدا ده‌ستخۆشی له خاتوو شه‌هلا تایه‌ر حه‌یده‌ریی هاوسه‌ری دكتۆر كه‌مال دەکات و بۆ ئه‌و دڵسۆزیه‌ی و ئه‌و خۆڕاگری و خۆبه‌خت كاریه‌ی به‌رانبه‌ر به هاوسه‌ره‌كه‌ی، به هاوڕێی ژیانی ئەنجامیدەدات، لەبارەیەوە دەڵێت: به‌ڕاستی ئه‌م ڕۆژگاره سه‌خته پڕ میحنه‌ته‌ی دكتۆری هاوڕێمان ده‌ری خست كه شه‌هلا خان نموونه‌ی ژنه كوردی به‌وه‌فایه وا پتر له دوو ساڵه له شوققه‌یه‌كدا له غه‌ریبایه‌تی و به‌و شێوه‌یه‌ی من بینیم خزمه‌تی دكتۆر كه‌مال ده‌كات. هه‌روه‌ها سڵاو‌و ڕێزم بۆ خاتوو نه‌جات مه‌زهه‌ری خوشكی د.كه‌مال كه ئه‌ویش به‌هه‌مان شێوه درێغی نه‌كردوه‌و پێی لێ نه‌بڕیون، ئه‌وه‌نده‌ی بۆی كرابێ ده‌چێته ئه‌ڵمانیاو له شاری بۆن له‌گه‌ڵ خاتوو شه‌هلای براژنیا به جووته ده‌كه‌ونه خزمه‌تی ئه‌و پیاوه گه‌وره‌یه."

کەمال مەزھەر ئەحمەد لە (١٤ ی شوباتی ١٩٣٧) لە کەرکوک لەدایکبووە، نووسەر و مێژوونووس و لێکۆڵەر و مامۆستای زانکۆبووە، لە ساڵی ١٩٦٩ لە ئەنستیتۆتی ڕۆژھەڵاتناسیی ئەکادیمیای زانستەکانی سۆڤیەت دکتۆرای زانستەکانی وەرگرتووە، لە زانکۆی بەغدا لە ئەنستیتۆتی گەلانی ڕۆژھەڵاتی ناوین و ئەنستیتۆتی باڵای لێکۆلینەکانی نەتەوەیی و سۆسیالیستیی زانکۆی موستەنسەریە و ھەروەھا ئەنستیتۆتی لێکۆلینەکانی عەرەبی وانەی وتووەتەوە، ئەندامی یەکێتیی نووسەرەکانی کورد و ئەنستیتۆتی کورد بووە لە پاریس.
بەرهەمەکانی د. کەمال مەزهەر
بە زمانی عەرەبی
کوردستان لە ساڵانی شەڕی جیھانیی یەکەم
ڕاپەرینی ١٩٢٠ لە ڕۆژھەڵاتناسیی سۆڤیەت
چاوپێکەوتنێک بە چەند کێشەیەکی نێونەتەوەیی لە ڕۆژھەڵاتی ناوین
ڕۆلی گەلی کورد لە ڕاپەرینی ١٩٢٠ی عێراق
سەرھەڵدان
چینی کرێکاری عێراق پەیدابوونەوە و یەکەمین بزووتنەوەکانی
مەکیاڤێلی و مەکیاڤێلیسم
حەقیقەتەکانی مێژووی کوردەکان
چەند وتارە سەبارەت بە پەیوەندیەکانی نێونەتەوەییی دەوڵەتە مەزنەکان
چەند وانە لە سەر مێژووی ئێرانی نوێ و ھاوچەرخ
بە زمانی کوردی
کوردستان لە ساڵەکانی شەڕی یەکەمی جیهاندا
کورد و کوردستان لە بەڵگەنامە نهێنییەکانى حکومەتى بەریتانیادا
ئافرەت لە مێژوودا: کورتە باسێکی مێژوویی و کۆمەڵایەتی
تێگەیشتنی ڕاستی؛ شوێنی لە رۆژنامەنوسی کوردی‌دا
مێژوو
ڕونەسانس
پەڕەکانێک لە مێژووی گەلی کورد
چینی کرێکارانی عێراق پەیدابوونەوە و یەکەمین بزووتنەوەکانی
بە زمانی رووسی
خەباتی ڕزگارکەری کوردان دژ بە ئیستیعماری بریتانیا لە ساڵانی ١٩٣٢-١٩١٨ی زایینی
کورتەیەک لە مێژووی کوردەکان لە ساڵانی ١٩٥٨-١٩١٨ی زایینی
بەشدرایکردن لە نووسینی کتێبەکانی: پەیدابوونەوەی چینی کرێکار لە وڵاتە ئاسیاییەکان و ئەفریقاییەکان
وەرگێڕانەکان
سەبارەت بە فێئۆدالیزم لە نێو کوردەکان ئا. شامیلۆف
وەرگێڕانی ٥ کتێبی وانەیی زانکۆ
کوردەکانی ئیمپراتۆریی عوسمانی
ئێن ئاڕتی
به‌روار: 30/09/2018
730 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|