ترەمپ : کورد خەڵکێکی مەزنن و زۆر هاوکاریمان کردوون
رووداو - نیویۆرک

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، وڵاتەکەی هاوکاری زۆری کوردی کردووە و شانبەشانی یەکدی داعشیان تێکشاندووە.

لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا لە نیویۆرک، پەیامنێری رووداو پرسیارێکی ئاراستەی دۆناڵد ترەمپ کرد لەبارەی هاوکاری ئەمریکا بۆ کورد لە عێراق و سووریا.

ترەمپ گوتی "ئێمە زۆر هاوکاریان دەکەین و وەک خۆشت دەزانی ئێمە زۆر دۆست بووین لەگەڵ ئەوان و شانبەشانی یەکدی شەڕمان کردووە. هاوکات لەم ماوەیەی رابڕدوودا داعشمان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست تێکشکاند. ئێمە ئەوەمان بە هاوکارییەکی گەورەی کورد ئەنجامدا. ئەوان شەڕکەری مەزنن، خۆت دەزانی هەندێک کەس شەڕکەری مەزنن، هەندێکیش نا. کورد شەڕکەری مەزنن، ئەوان خەڵکێکی زۆر ۆزر مەزنن، ئێمە رێک ئێستا ئەو پرسە تاوتوێدەکەین".

دەقی پرسیار و وەڵامەکەی رووداو و ترەمپ: 

رووداو: زۆر سوپاس من مەجید گلیم لە تۆڕی میدیایی رووداو، دەمەوێت پریسارێکت لێبکەم، تۆ هەمیشە قسە لەبارەی ئەوە دەکەی..

ترەمپ: گوتت، کوێ، لە کوێ؟

رووداو: تۆڕی میدیایی رووداو لە هەرێمی کوردستان لە باکووری عێراق، من کوردم.

ترەمپ: زۆر باشە، خەڵکێکی مەزنن.

رووداو: زۆر سوپاس، بەڕێز سەرۆک.

ترەمپ: خەڵکێکی مەزن، زۆر سوپاس، تۆ کوردی؟ ئەوان خەڵکێکی مەزن و شەڕکەرێکی مەزنن و من ئەوانم زۆر بەدڵە، بەردەوامبە من ئەو پرسیارەم زۆر بەدڵە.

رووداو: بەڕێز سەرۆک تۆ هەمیشە دەڵێیت پشتیوانی لە هاوپەیمانەکانت دەکەیت، لەدوای تێکشکاندنی داعش، کورد ئێستا هەم لە عێراق و هەمیش لە سووریا لەلایەن چەندین نەیارەوە لە ژێر گوشارێکی زۆردایە. 

ترەمپ: ئەوە راستە.

رووداو: تۆ چی دەکەیت تاوەکو پشتیوانیان بکەیت، بەتایبەتیش دوای ئەوەی ئەوان هاوکاری ئەمریکا بوون بۆ تێکشکاندنی داعش؟

ترەمپ: ئێمە زۆر هاوکاریان دەکەین و وەک خۆشت دەزانی ئێمە زۆر دۆستبووینە لەگەڵ ئەوان و شان بە شانی یەک شەڕمان کردووە  و هاوکات لەم ماوەیەی رابڕدوودا داعشمان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست تێکشکاند. ئێمە ئەوەمان بە هاوکارییەکی گەورەی کورد ئەنجامدا. ئەوان شەڕکەری مەزنن، خۆت دەزانی هەندێک کەس شەڕکەری مەزنن، هەندێک (نا). کورد شەڕکەری مەزنن، ئەوان خەڵکێکی زۆر ۆزر مەزنن، ئێمە رێک ئێستا ئەم دۆخە تاوتوێدەکەین.

رووداو: بۆ پشتیوانیکردنیان تۆ چی دەکەیت؟

ترەمپ: من تازە پێمگوتی، ئێمە ئەم دۆخە تاوتوێدەکەین و تاوتوێکردنی دۆخەکەشمان دەستپێکردووە، ئێمە پشتیوانییەکی گەورەمان هەبووە لەلایەن کوردەوە بۆ تێکشکاندنی داعش
به‌روار:  28/09/2018
672   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   649
کۆی سه‌ردان:   29231189