تارە فارس شاجوانی ئێراق کوژرا
وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕۆژی پێنجشەممە کوژرانی "تارە فارس" کچە مۆدێلی عێراق بڵاوکردەوە، کە دەستڕێژی گولـلەی لێکراوە.
قاسم عەبدولهادی بەڕێوەبەری تەندروستی ڕەسافە لە بەغدا ڕایگەیاند "تەرمی تارە فارس لە کاتژمێر ٥:٤٥ خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ گەیەنراوەتە نەخۆشخانە و دەرکەوتوو دوو فیشەک بە سەریەوە و دانەیەکی دیکە بە سنگییەوە بووە و لە شوێنی ڕوداوەکە دەستبەجی گیانی لە دەستداوە.
لەلایەکی ترەوە وەزارەتی ناوخۆیی عێراق ڕایگەیاند، لێکۆڵینەوەی لە ڕوداوەکە دەستپێکردووە.
تارە فارس لەساڵی ١٩٩٦ لەدایکبووە، لە چەند ساڵی ڕابردوودا یەکێک بووە لە کچە مۆدێلەکانی عێراق و لە ساڵی ٢٠١٤ و ٢٠١٥ نازناوی شاجوانی عێراق وەرگرتووە.
تارە فارس لە ماوەی ڕابردوودا ڕووی لە وڵاتی ئیمارات کردووە و لەوێ ژیاوە.
کوژرانی ئەو کچە مۆدێلە لە کاتێکدایە لە مانگی ئابی ڕابردوودا "رەفیف یاسیری و رەشا حسین" هەردوو پسۆڕی جوانکاری لە دوو روداوی گوماناویدا لە بەغدا گیانیان لە دەستدا.
ئێن ئاڕتی
بهروار: 28/09/2018
2282 جار خوێندراوهتهوه
|