دادگه‌ی مافی مرۆڤی ئه‌ورووپا سكاڵایه‌كی پارێزه‌رانی ئۆجالانی ڕه‌ت كرده‌وه‌
هاوسه‌رۆكی گشتیی هه‌ده‌په‌ په‌روین بووڵدان له‌ دژی بڕیاره‌كه‌ی دادگه‌ی مافی مرۆڤی ئه‌ورووپا كه‌ سكاڵایه‌كی پارێزه‌رانی ئۆجالانی ڕه‌ت كرده‌وه‌، هه‌ڵوێستی پیشان دا و ڕایگه‌یاند، ئه‌م بڕیاره‌ ڕه‌فتاری ئه‌ورووپا له‌ به‌رانبه‌ر كوردان ده‌رده‌خات.
په‌روین بووڵدان هاوسه‌رۆكی گشتیی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په‌) كه هاوكات‌ ئه‌ندامی شاندی ئیمڕاڵییه‌، ده‌رباره‌ی ڕه‌تكردنه‌وه‌ی سكاڵایه‌كی پارێزه‌رانی ئۆجالان له‌ لایه‌ن دادگه‌ی مافی مرۆڤی ئه‌ورووپا (DMME) له‌سه‌ر ئه‌شكه‌نجه‌دانی ئۆجالان له‌ ساڵی ٢٠٠٨، ناڕه‌وایه‌تی ده‌ربڕی.

بووڵدان ڕایگه‌یاند، «ده‌بێ ئه‌م بڕیاره‌ نه‌ك ته‌نیا له‌ دژی به‌ڕێز ئۆجالان، به‌ڵكوو پێویسته‌ وه‌ك بڕیارێكی دژ به‌ هه‌موو كوردان سه‌یری بكرێت. گۆشه‌گیریی سه‌ر ئۆجالان له‌ ٢٠١٥ه-ه‌وه‌ ده‌ستی پێنه‌كردووه‌، به‌ڵكوو ماوه‌ی ٢٠ ساڵه‌ گۆشه‌گیری تووند له‌سه‌ر به‌ڕێز ئۆجالان هه‌یه.»

په‌روین بووڵدان له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا گوتی: «ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌، توركیا، وه‌ڵاتی ئه‌ورووپا و دادگه‌ی مافی مرۆڤی ئه‌ورووپا هه‌ڵوێست و بڕیاریان نه‌رێنییه‌. ئێمه‌ ده‌ڵێین دیداری به‌ڕێز ئۆجالان له‌گه‌ڵ پارێزه‌ران، خانه‌واده‌ و شانده‌ سه‌ربه‌خۆكان مافێكی مرۆیی، سیاسی و سرووشتییه‌. بڕیاری ڕه‌تكردنه‌وه‌ی سكاڵاكه‌ له‌ لایه‌ن دادگه‌ی مافی مرۆڤی ئه‌ورووپا به‌ ڕاست نابینین.»

هاوسه‌رۆكی گشتیی هه‌ده‌په‌ له‌ درێژه‌ی قسه‌كانیدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كرد، ئۆجالان كه‌سێكی ئاسایی نییه‌، نه‌ ئه‌و زیندانییه‌كی ئاساییه‌ و نه‌ به‌ندیخانه‌ی ئیمڕاڵیش به‌ندیخانه‌یه‌كی ئاساییه‌. گوتیشی، «ئه‌و گۆشه‌گیرییه‌ كه‌ چه‌ندین ساڵه‌ له‌سه‌ر به‌ڕێز ئۆجالانه‌، قبووڵ ناكرێت. بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مڕۆی دادگه‌ی مافی مرۆڤی ئه‌ورووپا پشتگرییه‌ له‌ گۆشه‌گیری. پێویسته‌ ئه‌م بڕیاره‌ وه‌ك ڕه‌فتاری وه‌ڵاتانی ئه‌ورووپا له‌ به‌رانبه‌ر كورد ببینرێت. من ده‌مه‌وێ بڵێم ئه‌مه‌ بڕیارێكی هه‌ڵه‌یه‌ و پێویسته‌ ده‌موده‌ست بگۆڕدرێت.

فورات نیوز
به‌روار:  28/09/2018
40   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  بابه‌تی زیاتر ...
دەزگای کۆچ کاری پارێزەرە حکومدراوەکان ڕادەگرێت 2:07 min لیستەی هەڵبژاردەکانم 78 بڵاو کرایه‌وه‌ kl 10.40 دەزگای کۆچ کاری ١٠ پارێزەر و دادناسی ڕەسمی کە نوێنەرایەتی پەنابەر درێژه‌ ...
مانگرتنی مامۆستایانی بەشێک لە شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران دژی کەمی موچەکانیان و بارگرانی ژیانی خوێندکاران و مامۆستایان بەردەوامە و ناوەندی هاوکاری حزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردست درێژه‌ ...
بێجگە لە ئەو کەسانەی گیانیان لە دەستدا، ١٣ کەسیش بە برینداری ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون. لانی کەم ٢٢ کەس، لە نێویاندا منداڵان، گیانیان لە دەستدا کاتێک لۆرییەک لە تورکیا کە هەڵگری ک درێژه‌ ...
لەم سەدەیە دا سینەما و ڕاگەیاندن بوونەتە چەک، چەکی ئابووری ، چەکی سیاسی و چەکی ... کورد لە کوردستانی باشوور چۆن لەم چەکە دەڕوانێ و تا چەند کەڵکی پێویستی لێوەرگرتووە؟ تا چە درێژه‌ ...
وێنەو لیستی ناوی ژمارەیەک لەو قوربانیانەی بڵاو کرایەوە کە دوێنێ لە دەریای ئیجە-ی تورکیا بەهۆی وەرگەڕانی بەلەمەکەیانەوە گیانیان لەدەستدا. ئەمڕۆ پێنجشەممە فیدراسیۆنی پەنابەران وێ درێژه‌ ...
خەندان- میدیاکانی تورکیا ناسنامەی ئەو ژنەیان ئاشکراکرد کە لە ڕووداوی نقومبوونی بەلەمێکی کۆچبەران لە دەریای ئیجە ڕزگاری بوو. بەپێی زانیاریەکانی ماڵپەڕی"ئێن سۆن هەبەر"ی تورکی ژنە درێژه‌ ...
ئاری جەلال سەرپەرشتیاری گشتی فیدراسیۆنی پەنابەران بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئەو كۆچبەرانەی کە شەوی چوارشەممە یەختەكەیان لە كەناراوەكانی ئیزمیر لە دەریای ئیجەدا نقومبوو درێژه‌ ...
ناوەندی راگەیاندنی یەپەگە راگەیانداورێکى لەبارەى ئۆپراسیۆنێکى تایبەتى یەکەى دژە تیرۆر (یات - Y.A.T)ی سەر بە یەپەگە لە دژی شانە نووستووەکانى چەتەکان بڵاوکردەوە. لەو چالاکییەدا ٣ چەت درێژه‌ ...
خه‌ندان- یه‌ختێكی كۆچبه‌ران له‌ ده‌ریاى ئیجه‌دا نوقم بوو و له‌ كۆى ٣٥ كۆچبه‌ر كه‌ له‌ناو به‌له‌مه‌كه‌دا بوون ته‌نها یه‌ك كه‌سیان رزگارى بووه‌. ئارى جه‌لال سكرتێرى فیدراسیۆنى درێژه‌ ...
ئەوا لە دیوەخانی شێخ حەبیبی تاڵەبانی دانیشتووین لە کەرکوک. کۆڕ گەرم بووبوو، قسە هاتە سەر نێربازی کە باشە یان خراپە؟! مەلایەک لەوێ بوو وتی: وەڵا بابم لە کتێبا ئەفەرموێ، ئەگەر یەکێ ل درێژه‌ ...
ژماره‌ی بابه‌ت
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   137
کۆی سه‌ردان:   17291057