لە سویدەوە بۆ دەنگدان دەگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان
هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانیان ٣٠ مانگی نۆ ئەنجام دەدرێ. هەڵبژاردنێک کە چاوەڕوانی زۆری لێدەکرێ، لەوانە پرسی یەکلا بوونەوەی پەرلەمان کە ماوەیەکی زۆر پەکر خرابوو وە نەی دەتوانی بە ئەرکە یاساییەکانی خۆی ڕاپەڕێنە.

 بۆیە  هەنێک لە کوردانی سوید کە ئێستا لە کوردستانن بڕیارنداوە دەنگ بدەن. یەکێک لەوانە نیچیرەڤان بارۆشکییە و ئەو دەڵێت.

   من ئێستا لە شاری دهۆکم و ماوەی ٢٠ ڕۆژەی بانگەشەی هەڵبژاردن دەستی پێکرد و شەقام و ناوشارەکان بە ئاڵاو ڕێکلامی پارتە سیاسی و کاندیدەکان داپۆشراون.

 نیچیرەڤان بارۆشکی لە سوید دانیشتووی شاری ئێنشوێبینگە، سەرەڕایی ئەوەی کە ئەو کەسی نزیکی کاندیدە بۆ ئەندام پەرلەمان بەڵام ئەو خوازیارە هاوڵاتیان ڕوو لە سندووقەکانی دەنگدان بکەن و دەنگ بەو لایەن و کەسایەتیانە بدەن کە خۆیان باوەڕیان پێیەتی و دەڵێت. 

     من زۆر خۆشحاڵم کە توانیم بگەڕێمەوە کوردستان بۆ ئەوەی دەنگی خۆم بدەم.

 جێی باسە کە نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سوید سەبارەت بە کردنەوەی بنکەی دەنگدان لە سوید پێشووتر بە بەشی کوردیی ڕادیۆی سویدی ڕاگەیاند بووە کە کۆمیسۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان بڕیاری داوە بەهۆی نەبوونی کات و تێچوونی زۆرەوە ناوەند یان بنکەی دەنگدان لە سوید نەکاتەوە، بەڵام ئەو کەسانەی دەیانەوێت دەنگ بدەن دەتوانن بگەڕێنەوە کوردستان و لەوێ دەنگی خۆیان بدەن.

 جەبار ئەمین ئەندامپەرلەمانی پێشووی سوید لەسەر لیستی پارتی ژینگە باس لە گرنگی ئەم هەڵبژاردنە دەکات و دەڵێت.

   گرنگە لە هەموو ئەو کۆمەڵگانەی کە بەخۆیان دەڵێن دیموکراسی هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت، ئەمەش بۆ ئەوەی  ویستی خەڵک ئاشکرا بێت. مایەی خۆشحاڵییە کە ئێستا دەبینم هەڵبژاردن ئەکرێ، هەرچەندە من خوازیاربووم کە لە ڕووی ئەو ڕەخنانەی کە گوایە  ڕێژەیەکی زۆر ناوی مردوان لە لیستی دەنگداندا هەیە یان ناوی دووبار  و سێ بارە تۆمارکراوە، یاخوود ناو دروستکراو بۆ ئەو کوردانەی باکوور و ڕۆژئاوا کە وەک دەنگدەر ناویان تۆمارکراو، پیشتر هەموو ناوەکان چاپبکرایە و بڵابکرایەتەوە بۆ نەهێشتنی ئەو گومانەکان. بەڵام سەرەڕایی ئەو ڕەخنانە زۆر گرنگە کە دەنگدەر ڕوو لە سندووقەکانی دەنگان بکات.

  لە درێژەی وتەکانیا جەبار ئەمین باس لە گرنگی پوختی ئەم هەڵبژاردنە دەکات، بۆ ئەوەی متمانەی خەڵک بەدەست بهێنێت

گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرە
به‌روار:  27/09/2018
367   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  بابه‌تی زیاتر ...
هێرۆ مستەفا رووداو - هەولێر کۆشکی سپی رایگەیاند، سەرۆکی ئەمریکا بڕیاریدا بە دانانی هێرۆ مستەفا، جێگری سەرۆکی شاندی دیپلۆماسی ئەمریکا لە لیسبۆن، پایتەختی پورتوگال بە باڵیۆزی درێژه‌ ...
كاتێک ووشەی خۆشەویستی دەبێتە. شیلەی شیعر ڕیتا /له ژێر داوای مردنە . دوعاى چاك بوونه وه ى بؤ بكه ن پيشكەشكردنى شاعيرو نووسه ری عەرەبی/ هاتف به شبوش چه ند دێڕێک لە شیعرەکانی درێژه‌ ...
ئا: بارام سوبحی‌ "مام جه‌لال تاڕاده‌یه‌كی‌ زۆر پیاوێكی‌ ماركسیه‌و زۆر به‌باشی‌ له‌ماركسیزم – لینینزم گه‌یشتوه‌، نه‌وشیروان مسته‌فا پیاوێكی‌ زیره‌ك‌و ورده‌، سه‌دام حسێن پیاوی‌ كه درێژه‌ ...
ئاکەپە لە شارەکانی کوردستان بەردەوامە لە پاکتاوکردن و سڕینەوەى سیاسی و کولتوریی گەلی کورد و دوژمنایەتییەکەی لەگەڵ کورد لە دوای هەڵبژاردنى شارەوانییەکان لە ٣١ی ئاداری ٢٠١٩ / ١١ی نەو درێژه‌ ...
ئەم وێنەیە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا بڵاوكراوەتەوە كە دەگوترێت گەشتیارێكی پاكستانییە و لەلایەن تیمی فڕۆكەیەكی هێڵی ئاسمانی عێراقەوە لێيدراوە. بە پێی ئەو زانیارییانەی دەربارەی وێ درێژه‌ ...
عەبدوڵا ئۆجالان لە ڕێگای پارێزەرانییەوە پەیامێکی نوێی بڵاو کردەوە و بە چالاکانی مانگرتووی وتووە: بە هەڵوێستێکی واتادار و دیرۆکی دەیبینم، کە بە پێشنیاری من کۆتاییتان بە مانگرتنی تام درێژه‌ ...
نابه‌رێكی‌ كورد هۆشداری‌ ده‌دات له‌باره‌ی‌ خراپی‌ دۆخی‌ په‌نابه‌ران له‌ دوورگه‌كان به‌هرۆز بوچانی‌، ئه‌و په‌نابه‌ره‌ كورده‌ی‌ كه‌ ماوه‌ی‌ چه‌ندین ساڵه‌ له‌ كه‌مپه‌كانی‌ په‌نابه‌ران درێژه‌ ...
لەبەدواداچونێکی پارتی چەپەکانی ئەڵمانیاو لەبەردەم ئەنجومەنی فیدرالیدا حکومەتی ئەڵمانی پاساوی داخستنی دوو دامەزراوەی ڕۆشنبیری کوردی بەوە دەهێنێتەوە کەپشتگیری لەپارتی کرێکارانی کوردس درێژه‌ ...
ئا: کاوە ڕەش بەریتانیا دوای ئەوەی ژنێك بەمەشروب و دەرمان سەرخۆش دەكەن، بەچوار كەس ‎دەستدرێژی دەكەنەسەرو، كەسی پێنجەمیش دەبێتە تەماشاكەر. ‎دوای ئەوەی دەستدرێژیكاران تۆمەتەكانیا درێژه‌ ...
حەوتووی ڕابردوو ئاگرێک لە ناوچەی نارینگی شاری یەڤلە کەوتەوە و بەهۆیەوە چەندین ئەنبار و شوێنی دیکە لەو ناوچەیە سووتان. ئاتۆلیەکەی سویوان سەعیدیان هونەرمەندی پەیکەرتاشیش یەکێک لەو درێژه‌ ...
ژماره‌ی بابه‌ت
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   88
کۆی سه‌ردان:   17963369