ده‌میرتاش بە ٤ ساڵ و ٨ مانگ و ئۆنده‌ر بە ٣ ساڵ و ٦ مانگ سزا دران
٢٦هه‌مین دادگه‌ی سزاقورسه‌كانی ئیسته‌نبووڵ بیانووه‌كانی بۆ سزادانی سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكی گشتیی پێشووتری پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) و سڕی سوره‌یا ئۆنده‌ر په‌رله‌مانتاری پێشووی هه‌ده‌په، ئاشكرا كرد. ده‌سته‌ی دادوه‌ران به بیانووی ئه‌وه‌ی «پڕوپاگه‌نده‌ی بۆ رێكخستن كردووه»، سزای زیندانیكردنی ٤ ساڵ و ٨ مانگ بۆ ده‌میرتاش و ٣ ساڵ و ٦ مانگ بۆ ئۆنده‌ری بڕیه‌وه. دادگه له بڕیارنامه‌كه‌دا ڕوونی نه‌كردووه‌ته‌وه چۆن پڕوپاگه‌نده‌یان بۆ رێكخستن كردووه، هه‌روه‌ها باسی له وته‌كانی خۆپاراستنی ده‌میرتاش و ئۆنده‌ر نه‌كردووه.
ده‌سته‌ی دادگه، وتاره‌كانی ده‌میرتاش له میتینگه‌كاندا كه پۆسته‌ری ڕێبه‌ری په‌كه‌كه عه‌بدوڵا ئۆجالانی تێدا هه‌ڵواسراون، به پڕوپاگه‌نده داناوه. هه‌روه‌ها وتاره‌كانی ده‌میرتاشی له میتینگه‌كاندا كه ڕه‌خنه‌ی له سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆك وه‌زیر گرتووه، وه‌ك هه‌ڕه‌شه دیاریكردووه. له هه‌مان كاتدا دادگه قسه‌كردن له میانه‌ی یادكردنه‌وه‌ی ساكینه جانسز، له‌یلا شایله‌مه‌ز و فیدان دۆغان-ی وه‌ك ستایشكردنی تووندوتیژی ده‌ستنیشان كردووه.
ده‌رباره‌ی سڕی سووره‌یا ئۆنده‌ر، دادگه میتینگی نه‌ورۆزی كردووه‌ته بیانوو و به پڕوپاگه‌نده‌ی داناوه. سه‌رنجڕاكێشه كه بڕیاری دادگه له ڕۆژی دانیشتنی دادگه له ٧ی ئه‌یلوول و بڕیارنامه‌ی ده‌ستنیشانكردنی بیانووه‌كان، كۆپی یه‌كترن.
سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش له دوای بڕیاره‌كه، له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌ی خۆی له تویته‌ر ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕی له به‌رانبه‌ر بڕیاره‌كه و ڕایگه‌یاند، هه‌تا ئێستا هیچ بڕیارێك ئه‌وه‌نده تۆڵه‌سێن و له دژی قانوونه‌كان نه‌بووه. ده‌ستنیشانی كرد، ئه‌وان پشتیان به تۆماره‌كانی پۆلیس به‌ستووه بۆ بیانووه‌كانی سزادان، به‌ڵام له تۆماری پۆلیسدا له ئاهه‌نگی نه‌ورۆزی ١٧ی مارسی ٢٠١٣دا هاتووه «قسه‌كانی سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش زیاتر له‌سه‌ر گرینگی پشتگیریكردنی ئاشتی بووه. گوتویه‌تی پڕۆسه‌ی ئاشتی ئه‌وه‌یه كه مرۆڤ نه‌كوژرێت و لاوان یه‌كتر نه‌كوژن. ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین له پشتگیریكردنی مێزی دانوستانه‌كان. ده‌میرتاش له قسه‌كانیدا ویستی پڕۆسه‌كه به‌رده‌وام بێت.»
فورات نیوز
به‌روار: 27/09/2018
796 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|