لە کەرکووک و سنەوە بۆ پەرلەمانی سوید
ئەمڕۆ پەرلەمانی سوید بۆ ئەم خولە نوێیە دەکرێتەوە و بۆ یەکەمجار ئەندامپەرلەمانە هەڵبژێردراوەکان دەست بەکارەکانیان دەبن. شەش لە پەرلەمانتارەکانی سوید بەڕەچەڵەک کوردن.

پەرلەمان سوید لە ٣٤٩ ئەندام پەرلەمان پێکدێت کە هەندێکیان بۆیەکەم جارە هەڵبژێردراون و ئەوانی دیکەش دووەم یان سێیەم خولی پەرلەمانە بەشدار دەبن. لە نێو پەرلەمانتارە هەڵبژێردراوەکاندا شەشیان بە ڕەچەلەک کوردن و بەشی کوردی ڕادیۆی سوید چاوپێکەتن لەگەڵیاندا ئەنجام دەدات.

 یەکێک لە پەلەمانتارە هەڵبژێردراوانە لاوێن ڕێدارە تەمەن ٢٩ ساڵە لەسەر لیستی پارتی سۆسیالدیموکراتەکانی سوید، کە بۆ جاری دووەم هەڵدەبژێردرێتەوە. لاوێن ڕێدار دایکی خەڵکی شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و باوکیشی خەڵکی شاری کەرکووکی باشووری کوردستان، بەڵام خۆی لە سوید لە دایکبووە ئەمڕۆ لە شاری ستۆکهۆڵم دەژی

 لەم وتووێژەدا لاوێن ڕێدار باس لە ئارەزوو، خوێندن و ئەو پرسانەی کە بەلایەوە گرنگن لەم چوارساڵەدا دەکات. هەروەها باس لەوە دەکات کە دەتوانێ چی بۆ کورد بکات.

گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرە
به‌روار:  25/09/2018
1097   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   286
کۆی سه‌ردان:   29253826