ستێفان لێۆڤێن لە پۆستی سەرۆکوەزیرانی سوید لابرا
پەرلەمانی سوید بە زۆرینەی دەنگ متمانەی سەرۆکوەزیرانی لە ستێفان لیۆڤێن سەندەوە. ئەو ئێستا ئەرکەکەی بەجێ دەهێڵێت بەڵام تا پێکهێنانی حکوومەتێکی نوێ کاروبارەکان بەڕیوە دەبات

لیۆڤێن لە کۆنفەرانسێکی چاپەمەنیدا لە دوای دەنگدانەکە وتی ئامانجی من بەڕیوەبردنی سویدە وەکو سەرۆکوەزیران. ئێستا کاتی ئەوەیە پارتەکانی بەرەی هاوپەیمان لەسەر بەڵێنی هەڵبژاردنیان بۆ هاووڵاتیانی سوید سوور بن و بە پشتیوانی دیموکراتەکانی سوید حکووومەت پێک نەهێنن.

لێۆڤێن هەروەها جەختی لەسەر ئەوەش کردەوە کە کاتی ئەوە هاتووە سوید سیاسەتیی بەرەیی لە چاڵ بنێت و لەدەرەوەی سنووری بەرەکان هاوکاریی بکەن.

کاتژمێر ٩.٤٦ خوولەکی ئەم بەیانییە زۆرینەی ئەندامپەرلەمانەکانی سوید دەنگیان بۆ لادبرنی ستێفان لیۆڤێن دا لە پۆستی سەرۆکوەزیران.

جێی باسە ٢٠٤ ئەندامپەرلەمان دەنگیان بۆ لابردنی ستێفان لیۆڤێن دا بەرامبەر بە ١٤٢ دەنگ کە بۆ مانەوەی لیۆڤێن بوو بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران.

ئێستا سەرۆکی نویی پەرلەمان ئاندرێیاس نۆرلێن کەسێک بۆ پۆستی سەرۆکوەزیر و پێکهێنانی حکوومەت پێشنیاز دەکات. مافی ئەوەی هەیە چوار جار پێشنیازی خۆی بخاتە دەنگدانەوە، ئەگەر هاتوو هیچ کام لەمانە دەنگیان نەهێنا ئەوا لە ماوەی سێ مانگدا هەڵبژاردنی نوێ ئەنجام دەدرێتەوە.

گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرە
به‌روار:  25/09/2018
923   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   688
کۆی سه‌ردان:   29260109