ئاندریاس نۆرلێن بووە سەرۆکی پەرلەمانی سوید
یانبۆ یەکەم جار لە پاش هەڵبژاردن ئەمڕۆ ئەو ئەندام پەرلەمانە نوێیان لە پەرلەمان کۆبوونەوە سەرۆک پەرلەمانی نوێ هەڵبژێرد.
ئەمڕۆ ئەندام پەرلەمانانی سوید سوید سەرۆک پەرلەمان هەڵبژارد. ئەویش ئاندریاس نۆرلێنە کاندیدی هاوپەیمانی ڕاستەکان.
جێ باسە ئاندریاس نۆرلێن توانی ٢٠١٣ دەنگ بەرامبەر ١٤٥ دەنگی ئۆسا لیندستامی کاندیدی سۆسیالدیموکراتەکان پێدراوە. لەم ڕووەشە ئەندریاس نۆرلێن بووە سەرۆکی پەرلەمان و ئۆسا لیندستامیش بووە یەکەم جێگری سەرۆکپەرلەمان.
ئەمڕۆ ئەم پرسانە ڕوو دەدەن:
هەڵبژاردنی سەرۆک پەرلەمان و جێگرەکانی.
ململانێی بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان لە نێوان کاندیدی سۆسیالدیموکراتەکان ئۆسا لیندستام و کاندیدی مۆدێراتەکان ئاندریاس نورلێندایە.
پارتی دیموکراتەکانی سوید دەڵێن کە ئەوان دەنگ بە ئاندریاس نورلێن دەدەن کە کاندیدی بەرەی هاوەپەیمانی راستەکانە.
هاوکات، بیۆرن سویدەر لە دیموکراتەکانی سوید، لۆتا یونسۆن لە پارتی چەپ کاندیدن بۆ جێگری سێهەمی پەرلەمان.
سۆسیالدیموکراتەکان دەڵێن ئەوان دەنگ بە کاندیدی پارتی چەپ بۆ جێگری سێهەمی سەرۆک پەرلەمان دەدەن.
لە پاش ناساندنی کاندیدی پارتە سیاسییەکان یان بەرە سیاسییەکان بۆ سەرۆک پەرلەمان وا دەردەکەوێت کە ئاندریاس نورلێن کاندیدی بەرەی هاوپەیمانی ڕاستەکان ئەم پۆستە وەردەگرێت و دەست بە گفتووگۆ لەگەڵ پارتە سیاسیەیکاندا بۆ پێکهێنانی حکومەت دەکات.
بەڵام جاری ئەمە یەکلا نەبووەتەوە کە ئاندریاس نورلێن دەبێتە سەرۆک پەرلەمان، بەڵکوو پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دەنگدان لە پەرلەمانی سوید بەڕێوە دەچێت.
ئەگەر هاتوو هیچ کام لە کاندیدەکان زۆرینەی دەنگەکانیان بە دەست نەهێنا، ئەوا جارێکی دیکە هەر لە پەرلەمان هەڵبژاردن لە نێوان ئەو دوو کاند کە لە هەڵبژاردنی پێشووتردا زۆرینەی دەنگیان بەدەستهێنابوو ئەنجام دەدرێتەوە.
گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرە
بهروار: 24/09/2018
1098 جار خوێندراوهتهوه
|