خانمە هونەرمەند چۆپی نوێترین بەرهەمی بەشێوازی ڤیدیۆ کلیپ بڵاوکردەوە
مالمۆکورد

ئەم بەرهەمە بەناوی (دۆی دادە) یە کە بەرهەمێکە لە ئاوازی هونەرمەند چۆپی خۆیەتی و بەشێوازی ڕاپە، تێکستی ئەم گۆرانییە لە شاکارەکانی (دکتۆر کەمال میراودەلی)یە، کاری ئامادەکردن و دابەشکردنیشی لەلایەن Halis ‘Tease’ Aydın بۆ کراوە ،کلیپی دۆی دادە لە دەرهێنانی L.S.Film ە. 
هونەرمەند چۆپی لە بارەی ئەم کلیپە نوێیەوە لە پێگە کۆمەڵایەتێکانی خۆی بڵاوی کردووەتەوە و سوپاسی سپۆنسەری ئەم کلیپەی کردووە کە برنجی قەیوان / ئەزمونی شێخان سپۆنسەری کردووە،
سێ مانگ لەمەوبەر هونەرمەند چۆپی فەتاح دیزاینی جلی کوردی خانمانی لە شاری هەولێر دامەزراند بە ناوی (چۆپی دیزاین)ەوە،هەندێک کەس پێیان وابوو کە وازی لە هونەر هێناوە. بەڵام هونەرمەند چۆپی ڕایگەیاند کە بەردەوام دەبێت لە هونەر بۆ حەز و خولیای خۆی و خزمەتکردنی کەلتوری کوری.
ئێرە کلیك بکە بۆ بینینی ڤیدیۆ کلیپەکە.
https://youtu.be/kjYFlhF-Xa0


به‌روار:  24/09/2018
1316   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   707
کۆی سه‌ردان:   29230569