دەستگەی کەشناسیی سوید (SMHI) لە بەر تۆفانی کنیود هۆشداریی پلە دووی دەرکرد.
ئەم تۆفانە کە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ، ڕۆژی هەینی دەگاتە سوید، کێشە بۆ هاتووچۆی ئۆتۆمبێل و شەمەندەفەر و کەشتی دەنێتەوە، هەروەها کاریگەریشی لەسەر دابین کردنی کارەبا دەبێت.
لوڤیسا ئاندێڕشۆن لە دەستگەی کەشناسی سوید دەڵێت بایەکێ بەهێزە کە قەرارە ئەم ئێوارەیە بگاتە هەرێمی ڤێسترا یۆتالاندا.
دانیشتووانی دوورگەکانی شاری یۆتێبۆری خۆیان بۆ ئەم تۆفانە ئامادە کردووە و تیمی ڕزگارکرنی دەریایی ناوچەکەش ئامادەیە بۆ هاوکاریی هاووڵاتیان و داوا دەکەن دانیشتووان لە ژوورە بمێننەوە.
بێنگت ئولسۆن لە دەستگەی هاتووچۆی سوید (Trafikverket) ڕایگەیاند کە هاتووچۆی چەندین شەمەندەفەر لە ڕۆژئاوای سوید ڕاگیراوە و تا ڕٶژی شەممە ناکەونەوە کار.
هەروەها کەشتی ستێنا لاینیش هاتووچۆکانی نێوان سوید و دانیمارکی تا سبەینێ ڕۆژی شەممە ڕاگرتووە.
جێی ئاماژەیە ئەم باهۆزە گەرمای هاوینەشی پێوەیە، هەر بۆیە پلەی گەرما لەسەرەوەیە و چاوەڕوان دەکرێت لەگەڵ ئارام بوونەوەی تۆفانەکە، پلەی گەرماش دابەزێت و هەوا
سارد بێتەوە.
گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرە