زەنگیانەی ئاویی ڕستی حەوتەم



( تۆ و مانگ )
گەر دەپرسیت
ئەمن جوانم یاوەکو مانگ ؟
درۆ بە زارمدا نایەت
تۆ دەبینم، مانگم لەبیر دەچێتەوە
مانگ دەبینم
ئەتۆم بەبیردێنێتەوە.


 ( کێ دەڵێت .. کێ )
پێش ئەوەی مۆسیقایەك، تەواو بێ
پڕ بەدڵی خۆم سەما دەکەم،
دی خۆم ئاوێزانی، گۆرانییەك دەکەم
کە رۆحم ئاسودە دەکا..
کێ دەڵێ سبەی گوێبیستی
مۆسیقا و گۆرانی دەبم .. كێ ؟

( روبار )
ببمە دەریا
جۆگە
لە روبار یاخی دەبێ
روباریش لە من،
مەگەر ئەشکی خۆم 
ببتە روبار و تێیبڕژێ..


( لەشکری خەم )
سەرلەشکری سوپایەك بم
لە دنیادا سوپا نەبێ
شان بدات لە شانی
لەشکری خەم
هێرشم بۆ بێنێ،
پێویستم بە هاوڕێیەك دەبێ
سەر بخەمە سەر شانی و
پڕ بەدڵی خۆمبۆ خۆم بگریم .
 ( پێکەنین )
نەفرەت لە من ..
چەند بەدفەڕم
پێکەنینی خۆم بەپولێك دەفرۆشم
تا لەتەك تۆدا بگرێم.
ئەتۆش .. ئا، ئەتۆش
پێکەنینت بەئەقڵم دێ
هەقی خۆتە .. ئەمن گێلم
کە ئەو سەودایە دەکەم
نەفرەت لە من.

( کەنار دەریا )
ئێجگار ماندووم
پێویستم،
بە پشویەکی درێژە
لە کەنار دەریا نا
لەسەر سینەی تۆ.

فەتاح حەسەن                
دانیمارك/ ڤالبی 
2017             


به‌روار:  21/09/2018
46   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  بابه‌تی زیاتر ...
ە ئۆسلۆی پایتەختی نەرویج و لە مەراسیمێکدا، هەریەك لە نادیە مورادی رزگاربووی دەستی داعش و دێنیس موکوێگی پزیشکی کۆنگۆیی، خەڵاتی نۆبڵی ئاشتییان بۆ ساڵی ٢٠١٨ وەرگرت. لە میانی بەرێوە درێژه‌ ...
(ماجید.م) تەمەن 24 ساڵ، تا ئێستا زیاتر لە 4000 دۆلاری داوە بە سارا بۆ ئەوەی وێنە و ڤیدیۆكانی بڵاونەكاتەوە و ئابڕووی نەبات. ماجید كە كاسبكارە و شەوانە لەگەڵ هاوڕێكانی چووەتە كافتر درێژه‌ ...
سەرۆکی پارتی سێنتێر ئانی لیۆڤ ڕایگەیاند کە ناتوانن لەگەڵ سوسیالدیموکراتەکان حکومەت پێک بهێنن. دوای ٥ ڕۆژی چڕ و پڕ لە کۆبوونەوە لە نێوان پارتەکانی سوسیالدیموکرات، ژینگە، لیبێراڵ درێژه‌ ...
سبەی.. ھەولێر فیستیڤاڵی کۆچبەران ساز دەکات - شاخەوان مستەفا: بەرھەمە کوردییەکان ئاوێتەی فیلمە جیھانیەکان دەکەین بڕیارە سبەی، کاتژمێر 6:30 خوولەکی ئێوارە، لە ھۆڵی ڕ درێژه‌ ...
بكوژی “رەحیمى زەبیحی” دەستگیر دەكرێت FacebookFacebook MessengerViberWhatsAppTwitterEmailSMS بكوژی “رەحیم زەبیحی” دەستگیر دەكرێت، لەمبارەیەوە جێگری بەشی كۆمەڵایەتی پۆلیسی سنە، درێژه‌ ...
لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا نادیە موراد کچە کوردی ئێزیدی و براوەی خەڵاتی ئاشتی نۆبێل لە ئۆسلۆی پایتەختی نەرویج باسی لە گرنگی خاڵاتەکە کرد. نادیە موراد ئەمڕۆ لە کۆنگرە ڕۆژنامەو درێژه‌ ...
چراکانی نیشمان بەداخەوە بۆ کۆچی دوایی د. جەمال نەبەز ی زاناو بیرمەند د.جەمال نەبەز:چرایەكی پرشنگدار د.جەمال نەبەز كەسایەتییەكی دیاری نیشتمانی‌و نەتەوەیی‌و ئەكادیمی كوردستان درێژه‌ ...
په‌رله‌مانی سوید بڕیاریدا پشتگیرییه‌كانی بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌و كوردستان بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵی دیكه‌ به‌رده‌وامیی هه‌بێت. له‌و باره‌یه‌وه‌ سه‌میر ساڵح ئه‌مین له‌په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ درێژه‌ ...
رووداو - رۆما حكومەتی ئیتاڵیا گۆڕانكاری لە سیاسەتی بەخشینی مافی پەنابەری و وەرگرتنی كۆچبەراندا دەكات، گۆڕانكارییەك كە بەگوتەی یاساناسان هەم سیاسی و هەم یاساییە، بۆیە ناتوانرێت ب درێژه‌ ...
هەنگاو: ڕۆژی ڕابردوو سێ کۆڵبەر لە سنوورەکانی ئورمیە کوژراو و بریندار بوون. بەپێێ هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە (١٤ی سەرماوەز، ٥ی دێسامبر) کۆڵبەرێکی ئورمیە بە درێژه‌ ...
ژماره‌ی بابه‌ت
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   56
کۆی سه‌ردان:   17450170