"کوردی سوید ناتوانن دەنگ بۆ پەرلەمانی کوردستان بدەن"
ىڕیارە ٣٠ مانگی نۆ هەرڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان ئەنجام بدرێت ولە ئێستاشدا هەڵمەتی هەڵبژاردن بەڕێوەدەچێت. هاوکات پرسی بەشداری کردنی کوردانی تاراوگە و بەتایبەت کوردانی سوید هاتۆتە پێشێ و ئایا مافی بەشداری کردنیان هەیە یان نا.
بە دەیان لیست و پارتی جیاجیا لەو هەڵبژاردنەدا بەشداری دەکەن. بەختیار عەبدولڕەحمام محەمەد، لێپرسراوی کاروبارەکانی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سوید سەبارەت بە کردنەوەی بنکەی دەنگدان لە سوید دەڵێ.
- کۆمیسۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان بڕیاری داوە بەهۆی نەبوونی کات و تێچوونی زۆرەوە ناوەند یان بنکەی دەنگدان لە سوید نەکاتەوە، بەڵام ئەو کەسانەی دەیانەوێت دەنگ بدەن دەتوانن بگەڕێنەوە کوردستان و لەوێ دەنگی خۆیان بدەن. ئەرکی ئێمەش پێدانی زانیاری و ڕێنماییە لەم ڕووەوە.
گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرە
بهروار: 19/09/2018
963 جار خوێندراوهتهوه
|